لێکەوتەکانی بێکار بەسەر ئاسایشی کۆمەڵایەتی…..

ھێمن شێخ زادە

نەبوونی ھەلی کار دیاردەیەکی جیھانییە زۆربەی کۆمەڵگەو وڵاتانی جیھان گیرۆدەی ئەو دیاردە ترسناکە بوونەتەوە و ڕێگا چارەسەرەکانیش بەھۆی زۆری ڕێژەی داخوازی و بەدەست ھێنانی ھەلی کار بۆ کۆمەڵگە بەگشتی ھەرچەندە حکومەت پلانی وردوو دوورمەوداشی ھەبێت ناگات بەو ئەنجامەی کە بتوانێت جڵەوی ئەم دیاردەیە بگرێتە دەست و ھەلی کار بگەیەنێتە ئاستێک کە ( 100%100 ) بنبڕبکات بۆ ماوەیەکی دورمەودا بەھۆی گۆڕانکاییەکان و قەیرانەکان کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر ناوەندەکانی کار دەبێت، لەم باردۆخەکەدا کە ھاوڵاتیان ھەلی کاریان دەستنەکەوێت بێ ھیوابوون لە بەدەستھێنانی کارێکی پێویست کەبەشی بژێوی ژیانیان بکات گرفت و کێشەی گەورە بۆ کۆمەڵگا دروست دەکات، بێکاری ژیان سەراوژێردەکات و ڕەفتارە کۆمەڵایەتیان بەرەو لێکەوتەی ناسارشتانی و داگیرکردنی بەھا ئازادییەکان و مەترسییە گەورەکانی کۆمەڵگە دەبات کە کاردەکات سەر پەروەردەی کۆمەڵایەتی لەبەرامبەریدا ڕەفتارە دژە کۆمەڵگاییەکان ڕوو لەزۆربوون دەکەن.
بێکاری دیاردەیەکی کوشندەییە ڕاستەوخۆ کاردەکاتە سەر شیرازەی کۆمەڵایەتی تاک و کۆمەڵگە بەگشتی و نەوەی داھاتوو بەتایبەت، چونکە ڕەفتارەکانی نەبوونی ھەلی کار دەبنە بنەمایەکی ناشرین کە کۆمەڵگاش گیرۆدە بکات بەخۆییەوە ، نەبوونی دەرفەتی کار وا لەمرۆڤ دەکات ھانا بۆ کاری نادروست و تاوانکاری بەرێت و لەڕێگای نایاساییەوە بژێوی ژیانی بەدەست بێنێت لەوانە کوشتن و ڕێگری کردن و دزی و ڕفاندن و پشێوی و نانەوەی ئاژاوەگێری ترسناک لەم بارودۆخەدا کۆمەڵگە لەسەر ڕێچکە ئەساسەکەی لادەدات بەرەو کەنارێکی تاریک دەڕوات کە ژیان و سەروماڵی کۆمەڵگا بەگشتی پارێزراونەبێت و ئاسایشی کۆمەڵایەتی دەکەوێتە ژێرمەترسییەوە، ھەنگاوەکانی دروستکردنی کۆمەڵگایەکی تەندروست و سەردەمینانە بەرەودواوە دەگەڕێنەوەو کۆچی بەکۆمەڵی گەنجان دەست پێدەکات تا دەگاتە حاڵەتێک کە یاخی بوونی نیشتیمانی لێ ڕەنگبداتەوە، گەنجان سامانێکی گەورەی گشت کۆمەلگاکانن و قوربانی سەرەکی نەبوونی ھەلی کارن لەنەبوونی دەرفەتی کاردا سەرلێشێواودەبن و بۆ بەسەربردنی کاتەکانینا ھانا بۆ نێرگەلە و ماددە ھۆشبەرەکان و کرداری ناتەندروست دەبەن بێگومان ئەم کردارانە ئاسایشی کۆمەڵاتی و ڕەفتارەکانی کۆمەڵگا بەگشتی مەترسی گەورەی لێدەکەوێتەوە و ئاستی زانست و زانیاری و پەروەردە لاوازدەبێت و ڕۆشنبیری و داھێنان و پێشکەوتن کپ دەکرێت، ڕەفتارەکانی بێکاری ڕەنگدانەوەی خێرایان دەبێت بەسەر کۆمەڵگاوەو کێشە و گرفتەکان ڕوو لەزۆربوون دەکەن و کۆمەڵگا بێھیوا دەکات و کۆچکردن بۆ دەرەوەی وڵات بەڕێگای قاچاغ دەستپێدەکات و قاچاغچییەتی و بازرگانی ماددە ھۆشبەرەکان و کەرستە نایاساکان بەرزدەبێتەوە ئاسایش و ئەمنیەت و پاراستنی سنور و شارەکان و سەرووماڵی ھاوڵاتیان مەترسی دەکەوێتە سەر و ژیانکردن بۆشاییەکی گەورەی تێدەکەوێت.
بێگومان پەرتەوازەیی خێزان و کۆمەڵایەتی لێدروست دەبێت و سیلەی ڕۆحم و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لاوازدەبن و نامێنن ڕێژەی جیابوونەوەی ھاوسەران زۆر دەبێت و ھاوسەرگیری کەمدەبێتەوە گرفتەکان بەڕێژەیەک بەرزدەبنەوە لە حاڵەتەوە دەبنە دیاردەو دیاردەکانیش گرتنە دەستی جلەویان لە دەست دەردەچێت و توندووتیژی خێزانی لێدەکەوێتەوە یان جێھێشتنی ماڵەوە کە ئەم ھەموو گرفتانەش ڕوو لەھەر کۆمەڵگا و وڵاتێک بکەن ئەوا ڕاستەوخۆ کۆمەڵگەو وڵات بەرەو دواکەوتووی و نەمانی ئاسایش و ئەمنیەت دەبات و ڕەفتارەکانی بێکاری دژی کۆمەڵگا زۆردەبن، چارەسەری ئەم دیاردەییە جیھانییە و زۆرێک لە وڵاتان بەپلانی وردوو دوورمەودا ھەوڵدەدەن بەدروستکردن و پێدان و دۆزینەوەی ھەلی کار جڵەوی ئەم دیارە ناشازانەی کۆمەڵگا بگرنەدەست کەکار نەکاتە سەر ئاسایشی گشتی وڵات و ھاوڵاتیان بەئارامی و ئازادی و دادپەروەری بژین تێیدا.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.