لەداستانی سحێلا و مەحموودیە “خۆنەچەمێنن” بووە فەرهەنگێکی مێژووی گەلی کوردستان

نووسینی: جیگر ڕەشید هەرکی

دوای شکستە گەورەکەی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لەداستانی (پردێ) لەسەر دەستی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆک مەسعود بارزانی ، هێزە عێراقییەکان بۆ سپیکردنەوەی ڕووی ڕەشی خۆیان ئەمجارەیان لە میحوەری سحێلا و مەحموودییە بەهێزێکی زۆرەوە و بە پێشکەوتووترین چەک هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە بەورەیەکی بەرزەوە و لە ژێر ڕوحییەتی (خۆنەچەماندن) و بە ڕێنمای و سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆک بارزانی و بە فەرماندەیی دوژمن بەزێنی ھەرە بەتوانا جەنابی مەنسور بارزانی کە پێش دەستپکی شەڕ لەوێ بە ھەموو پێشمەرگەکانی گوت :
(خوێنی من لە ھی ئێوە عەزیز تر و ڕەنگینتر نیە، گەر دوژمن لێرە دەرباز ببێت مان و نەمانی ئێمەیە) .
بۆیە پێشمەرگە بەهێز و ئیرادەیەکی بەرزەوە ڕووبەڕووی هێرشە ترسنووکەکەی سوپای عێراق بوونەوە و شەڕی مان و نەمانیانکرد و دەرسێکی وایان پێدان لە مێژوودا وێنە نەبووە، لە گەرمەی شەڕدا پێشمەرگەقارەمانەکان هاوشێوەی داستانی پردێ لە ژێر دوکەڵ و دەنگی تۆپ و گولـلە هاوەن بەدەنگێکی بەرزەوە هاواری خۆنەچەمێنن و وشەی سەرکەوتن و سەرفرازییان بە گوێی دوژمنان دا دەژەنی، ئەوەبوو پێشمەرگەقارەمانەکان تۆانییان قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان بە خوێن بپارێزن و شکەست بە هەولە نەزۆکەکانی سوپای عێراق و هاوئاوازەکانیان لە هەرێمی کوردستان بێنن، لەکۆتاییدا خۆفرۆشان و دۆژمنانی گەلی کودستان لەهەموو لایێکەوە تووشی ڕووڕەشییەکی تر و شکەستێکی تر بوون کە لە مێژوودا وێنەی نەبووه.

لە ئێستاشدا و دوای پێنج ساڵ بەسەر داستان و نەبەردییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە بەرامبەر سوپای شکاوی عێراق ، نیشتمانپەروەران و دڵسوزانی نیشتمان بە فەرهەنگی “خۆنەچەمێنن” ئەم یادە بە پیرۆز بەرز ڕادەگرن و سوز وپەیمان نوێدەکەنەوە کە هەموومان پێشمەرگەی خۆنەچەمێنین بۆ پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستان.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.