ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە چەند گولـلە هاوەنێک لە سنوری گوندەکانی دۆڵەبەکرە، دۆڵەزە و باشتەپە لهناحیەی قوشتەپەی سەر بە پارێزگای ههولێر کەوتنەخوارەوە، بەوتەی بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکانیش گولـلە هاوەنەکان لەچەند زەوییەکی کشتوکاڵی کەوتونەتە خوارەوە و زیانی مادی و گیانییان نەبوە.
سەرجەمیان لەناو زەوییە کشتوکاڵییەکانی سێ گوندی قوشتەپە کەوتونەتە خوارەوە
ستار ئاغا عومەر، بەڕێوەبەری ناحیەی قوشتەپە لەلێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسنوری ناحیەی دوبزی سەر بە پارێزگای کەرکوک چەند هاوەنێک ئاڕاستەی ناحیەی قوشتەپە کراون و سەرجەمیان لەناو زەوی کشتوکاڵی گوندەکانی دۆڵەبەکرە، دۆڵەزە و باشتەپە کەوتونەتە خوارەوە.
هێزەکانی ئاسایشی پارێزگای هەولێر لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە
لەئێستادا بەمەبەستی زانینی هۆکاری روداوەکە هێزەکانی ئاسایشی پارێزگای هەولێر لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، بە بەشداری 20 فڕۆکە ئۆپراسیۆنی ئاسمانیان لە هەرێمی کوردستان دەستپێکرد و 28 ئامانجیان لە چیای ئاسۆس کردوەتە ئامانج.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.