لسەر کێشەیەکێ کۆمەلایەتی هاوڵاتیەک لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا کوژرا
دەزگەهێ مێدیایێ زێ بادینان:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت” ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە سنوری ناحیەی کەسنەزان هاوڵاتییەک لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا کوژرا”.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ كاتژمێر ٤ی بەرەبەیان، لەناحیەی كەسنەزان ڕووداوێكی كوشتن ڕوویدا، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداو دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد، لە لێكۆڵینەوەكان دەركەوت كەوا كەسێك بەناوی (ئالان ئەحمەد عەبدوڵا) لەناو ئۆتۆمبێلەكەی كوژراوە لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی.
ئەوەشخراوەتەڕوو: تیمەكانی پۆلیس دوای وەرگرتنی زانیاری و لەڕێگای كامێرای چاودێری توانرا بكەری سەرەكی تاوانەكە بەناوی (خ. ص. ح.) دەستگیر بكرێ، هەروەها سێ كەسی تریش بەناوەكانی (د.خ.ص) و (م. هـ. م.) و (هـ. ن. ع.) دەستگیر كران كە بەشدار بوونە لەم تاوانە.
پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشی ئاشکراکردووە: پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە ڕێكخرا و ڕەوانەی بەردەم بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە كرا، بەڕێزیان بڕیاریدا بەبەند كردنی تۆمەتباران بەپێی ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادان.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.