بەنزینخانەی تایبەت بۆ پاسەکانی ھێڵی گشتی دیاری کرد

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، و بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی گرانبوون و کەمی بەنزین، و ڕەچاوکردنی دۆخی خانەوادە کەم دەرامەتەکان، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیاری دا لە ھەریەکێک لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک، بەنزینخانەیەک بۆ پاسەکانی ھێڵی گشتی دیاری بکرێت بۆ ئەوەی بەنزین دابەش بکات بەو نرخەی کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دیاری دەکات بەم شێوەیەی خوارەوە:

  • ھەولێر: بەنزینخانەی یاسەمین لە شەقامی ١٠٠ مەتری، تەنیشت فاملی مۆڵ.
  • دھۆک: بەنزینخانەی چیا لە شەقامی ئامەد، نزیک بەڕێوەبەرایەتی گومرگ.
  • سلێمانی: بەنزینخانەی گروپی ھەڵەبجە، تەنیشت فاملی مۆڵ.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.