لەڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی ماموستایاندا داوا دەکەین شکۆ بۆ ماموستایان بگەڕێتەوەو کۆنگرەی یەکێتی ماموستایان ببەسترێت

وەلید محەمەد


١٥ مایس ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ماموستایانی کوردستانە، بەم بۆنەیەوە جوانترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ماموستایانی تێکۆشەری کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنی بەردەوام بۆ مامۆستایانی قارەمان و دلسۆز دەخوازم.
ماموستا داینەمۆی پێشکەوتنی نیشتمان و گەل و نەتەوەکانەو هۆکاری سەرەکی پێشکەوتن و بڵاوبوونەوەی ڕووناکییە. ماموستا هەمیشە لەپێشەنگی خەبات و تێکۆشانن. ئەستە مە بەبێ مامۆستا هیچ گەل و نەتەوەو ووڵاتێک پێشبکەون. مامۆستایانی کوردستان لە هەموو شۆڕشەکانی گەلی کوردستان ڕولێکی کاریگەریان هەبووە لەپێگەیاندن و ووشیارکردنەوەی هاونیشتمانیان. یەکێتی ماموستایان لەدوای کۆنگرەی پێشوو نەیانتوانیوە خزمەتی ماموستایان و پەروەردە بکەن و حیزبەکان کونتڕولی یەکێتی ماموستایانی کردووەو ڕولیان زۆر لاواز سستە.لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ماموستایانی کوردستان داوا دەکەین:
یەکەم: ماموستایانی وانەبێژ دابمەزرێن.
دووەم: شکۆ بۆ ماموستایان بگەڕێتەوە.
سێیەم: ماموستا پارێزبەندی هەبێت هاوشێوەی پەرلەمانتاران.
چوارەم: ژیان و گوزەرانی ماموستا باشتر بکرێت.
پێنجەم: ڕێ بەماموستایان بدرێت پرۆگرامێکی نیشتمانی بۆ سەرجەم قوناغەکان دابڕێژن نەک لەدەرەوە بۆمان بهێنن.
شەشەم: پلەی وەزیفی ماموستایان بەرزبکرێنەوە، کە نزیکەی هەشت ساڵە لەم مافەیان بێبەشکراون.
حەوتەم: کردنەوەی خول بۆ ماموستایان لە هەموو قوناغەکاندا.
هەشتەم: ناردنە دەرەوەی ماموستایان بۆ مەبەستی خوێندن و بەرزکردنەوەی بڕوانامەکانیان.
نویەم: دەرچووانی کولێژەکانی پەروەردەو پەروەردەی بنەڕەت و پەیمانگا پەروەردەییەکان دابمەزرێن.
دەیەم: کۆنگرەی یەکێتی ماموستایان ببەسترێت.
یازدەهەم: حیزب و پەروەردە لێک دووربکرێنەوە.

  • دکاری هەموو بابەتێن خۆ یێ د دمالپەری دا بەلاڤبووی ببینی ….

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.