لەکاتی ئامادەکردنی منداڵەکەت بۆ قوتابخانە پێویستە ئاگاداری چی بێت ؟

لەیلا صلاح الدین بەرزنجی


قوتابخانە بە یەکەم هەنگاو و لەژیانی منداڵ دادەنرێت بەتایبەتی بۆ ئەو منداڵانەی نەچونەتە باغچەی ساوایان ئەو ئەزمونەیان ئەزبەر نەکردوە ، لەبەر ئەوە بە هەنگاوێکی قورس و دژواردادەنرێ بۆ خۆشی و خێزانەکانیشیان چونکە دابڕان لەم قوناغەدا بۆماوەی چەند کاتژمێرێک لەلای ئەومنداڵانە سەخت .

پڕۆفیسۆر دکتۆر فوئاد بایسکیل دەڵێت ((ئەو دایک و باوکەی لەنزیکەوە سەرنجی گەشەو ژینی منداڵەکەیاندەدەن ،و نازی دەکێشن و، هەوڵ دەدەن بەرەو ئەرێنی بوون ئاراستەی بکەن،وەکو ئەوەیە جیهانێک بەمنداڵەکە ببەخشن )).
منداڵ کاتێک هەستی کرد قوتابخانە وەک ماڵی دووەمەو کاتەکانی تێدا بەسەردەبات فێری پەروەردەو فێر کردن دەبێت و دایک باوک بەیەکەوە بەگرنگ قوتابخانەیان هەڵسەنگاند لەپێش منداڵ ئەوش ئەو هەستەی بۆ دروست دەبێت و دڵ خۆش دەبێت بەهاوڕێی نوێی و مامۆستاکانی تەنانەت لەکتێب و دەفتەرو کەل و پەلەکانی چێژ دەبینی بەپێچەوانەشەوە ئەگەر دایک و باوک ئەو ئامادەکاریەو زەمینە سازیەیان نەکرد بۆ منداڵەکەیان و شکۆی قوتابخانەیان شکاند ئەوکات منداڵ ئەوەندە بەپەرۆش و تامەزرۆ نابێت ڕەنگە ئاواتی داخستنی قوتابخانەو نەمانی پەیوەندی هاوڕێکانی بێت بەتایبەتی لەم دووساڵەی دوایدا بەهۆی ئەو بارە ناهەموارەو نالەبارەی هەموو جیهای گرتەوە ئەو ساردیە لەنێوان قوتابیان دروست بوە ، هەتا ئیستاش کاری گەری لەسەر هەندێکیان ماوە بەتایبەتی ئەوانەی ئارەزوو مەیلی خوێندنیان کەمە ، ئەمەش پەیوەستە بەخێزانەکان و باس کردن و زەمینەسازی بەرلەوادەی کراوەی دەرگای قوتابخانە وە ک لەسەرەوەش ئاماژەم پێکرد ڕەنگە هۆکارێک ترس بێت بەتایبەتی بۆ پۆلی یەکەم کە ئەزموونێکی نوێیە و ترسو دوودڵی لەلای قوتابی دروست دەبێت کاتێک بەجێ دەهێڵرێ لەقوتابخانە وا دادەنێت کەدایک و باوکی نامێنێ و نایەوە بۆلای زۆرێک لە مناڵان توشی ئەم بارە ناهەموارە دەبن هەتا لەدووبارەبوونەوەی ڕوژەکان ڕادێ تادەگاتە دووهەڤتە بۆ مانگێک یەکێک لەئەندامانی خێزانی دەبێت لەگەڵی هاوپۆل بێت ئەمەش لەقوتابیەک بۆیەکێکی دی دەگۆڕێت لەخێزانێک بۆ خێزانێکی دیش ، لەلایەکی ترەوە بەیانیان و ئامادەکردنی قوتابیان بۆ قوتابخانە نووسەرخالید ئێرتوغرول دەڵێت (( هەموو خێزانێک لەکاتی ئامادەکردنی منداڵەکەیان بۆ قوتابخانە ڕوو بەڕووی هەندێک کێشە دەبنەوە، ئەگەر پێشتر بیریان لێنەکرابێتەوەپلانیان دانەنابێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخەکەدا ، ئەوا هەموو بەیانیەک بەڕاکە ڕاک و هەڵەشەیی بەڕێدەکرێت. زۆر جاریش بەهۆی هەندێک ناتەواویەوە منداڵ بەتوڕەی و شەڕەوە لەماڵ دەچێتە دەرەوە ئەم بارەش کاریگەری زۆری لەسەر کۆششەکانی دەبێت لەو ڕۆژەدا زیان بەئاستی تێگەیشتنی و زیرەکی دەگەیەنێت .
ئەو منداڵەی بێ هیچ کێشەو ناتەواویەک و بەڕوویەکی خۆشەوە لەماڵ دەچێتەدەر ، لەڕووی دەرونیەوە لە بارێکی زۆر ئارامدا دەبێت ئامادەیی تێدایە بۆ وەرگرتنی ئەو وانانەی ئەو ڕۆژە دەیان خوێنێت ، ئەمەش سەرکەوتووتری دەکات، دەبێتە هۆی ئەوەی باوەڕی بەخۆی بێت )))

” قوتابخانە بە یەکەم هەنگاو و لەژیانی منداڵ دادەنرێت بەتایبەتی بۆ ئەو منداڵانەی نەچونەتە باغچەی ساوایان ئەو ئەزمونەیان ئەزبەر نەکردوە”


بەڵێ دایک و باوک کاتێک هاوکاربوون و کاتیان تەرخانکرد بۆیان وە لەگەڵ منداڵکانیان پلانیان هەبوو لەکاتی خۆی خەوت و کۆشەکانی بەڕێک و پێکی ئەنجامدا کێشەو دەمەقاڵەو توڕەبونیان نابێت ، بۆ بەیانیان کێشەی لەهەستان و ئامادەکاری نابێت بۆ بەڕێکەوتنی بۆ خوێندنگا بەدەرونێکی ئارام و کەشێکی هێمن و ڕویەکی خۆش هەنگاو دەنێن ، و ئامادەکاری تەواویان کردوە بۆ سەرکەوتن وە باوەڕی تەواویان بەخۆیان و تواناکانیان هەیە ،
بەپێچەوانەوە کاتێک خێزان سەرقاڵی ڕاگەیاندن و کاری لاوەکی و هەریەکەو بۆ خۆی ژیا بێ بەرنامەی هەموو ژیانی تەنیبوون بەدڵنیای لەکاتی ئامادەکاری بۆ قوتابخانە درەنگ کەوتن و کێشەو توڕەبوون ڕوودەدات لەنێوان ئەندامەکانی خێزان بێ نان خواردن و بە توڕەبوونەوە دەچێتە قوتابخانە لەوکاتەدا توڕەبونەکەی دەگوازێتەوە بۆ هاوڕێ و هاوپۆلەکانی ڕەنگە شەڕیش بکات لەگەڵ قوتابیەکانی تریش یاخود مامۆستا و کارمەندەکانی تری قوتابخانە بەمەش تەواوی ڕۆژەکە سەرقاڵی ئەم کێشەیە دەبن و ناتوانێت لەو وانانە بگات لەکاتێکا ئەو دڵ و هۆشی لەقوتابخانە نەبێت ، پێویستە لەسەر دایک و باوک کاتەکانیان دابەش بکەن بەسەر کارو منداڵەکانیان بەدواداچونیان هەبێت بۆ ئاستیان لەهەر قوناغێکی خوێنداندابن لێپێچینەوەیان هەبێت لەسەر کارەکانیان سزاو پاداشت لەبیر نەکەن هەردووک لەئاست کارەکەیان بێت نەک لەکارکە کەمتر و زیاتر بێت.


مامۆستا لەیلا صلاح الدین بەرزنجی لەسنوری پەروەردەی دەشتی هەولێر ، لەقوتابخانەی ئاشتی ستی 2

تێبینی /
بۆ نوسینی ئەم بابەتە سودم لەکتێبی پەروەردەی منداڵ لەنێوان خێزان و قوتابخانە دا ، بینیوە نووسەر خالید ئێرتوغرول ، وەگێڕ پەیام عوسمان
چاپی دووەم 2018,لا259

نڤیسەرا هێژا بۆ دیتنا بابەتێن خۆ ئەو ناڤێ خۆ لبن ڤێ نڤیسینێ لێبدە هەموو بابەتین تە هێن …. دگەل رێز

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.