لەیادی پێشەوا قازی محمەد دا

ئەسرین عاسی شوانی

قازی محمەد کوڕی قازی عەلی کوڕی قاسم کوری میرزا ئەحمەدە،لە ساڵی 1893لەشاری مەهابادی ناوچەی موکوریان لەدایک بوە،کەسایەتیەکی دیاری ناوچەی موکوریان بوە خانەوادەکەی لە ناوچەکەدا بە چاوی ڕێزەوە سەیر کراون،بەجۆرک نەک خەڵکی تەنانەت لەلایەن دەسەڵاتداڕان و بەرپرسانی حکومەتیشەوە جێگای ڕێزو گرنگی پێدان بونە.
قازی محمد بیروباوەری نیشتمانی و دیموکراسی کاریگەری لەسەری هەبوەو بەوە ناسراوە زۆر گرنگی بە زانست و شەریعەت و فەقیهی ئیسلام داوە،هەر لە تەمەنی منداڵیشەوە خولیایی فێربونی زمانە بیانیەکان بوە بۆیە جگە لە زمانی دایک زمانی فارسی و عەرەبی وفەڕەنسی و ئینگلیزی و تا ڕادەیەکیش ڕووسی زانیوە،لە 22/1/1946 کۆماری مەهابادی ڕاگەیاندو وەک و سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا،بەوەش ناسرابوو کە کەسێکی خۆنەویست و خۆشەویست بوو بۆیە نازناوی پێشەوای هەڵگرت،دوای ڕوخانی کۆماری مەهاباد لە ساڵی 1947لە مەیدانی چوارچرا لە مەهاباد لەلایەن ڕژێمی پەهلەویەوە لە سێدارە درا.یادو یادەوەری هەر بە زیندویی بمێنێتەوە

  • دکاری هەموو بابەتێن خۆ لخارێ ناڤێ تە هاتیە نڤیسین ببینی …

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.