دەزگەهێ میدیایێ زێ بادینان:
لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە لە ماوەی دوو ھەفتەی رابردودا لە باشووری شارى کەرکووک بەڕێوەدەچێت، (17) ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، کوژراون.
بەپێى راگەیەنراوى شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، لە ماوەی دوو ھەفتەی رابردودا ئۆپەراسیۆنەکان لە دژی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە باشووری شارى کەرکووک زیادکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوەش ئاشکرا کراوە کە ئۆپەراسیۆنەکان لە ناوچەکانی دۆڵی چای، چیای حەمرین، پردێ و خۆر لە گوندەوارەکانی باشوری کەرکووک چڕکراوەتەوە و لە ماوەی دوو ھەفتەی رابردوودا، (17)تیرۆریست کوژراون.
لە راگەیەندراوەکەدا، زانیاری ئەوەش بڵاوکراوە کە ئۆپەراسیۆنەکان لە گوندەوارەکانی نێوان شارەکانی (کەرکووک-سەڵاحەددین و موسڵ) زیاتر دەکرێ.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.