لە هەولێر٢٣ پڕۆژەی خزمەتگوزاری ڕادەگەیەندرێن…
بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی شاری هەولێر و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکەکان، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ژمارەیەک پڕۆژە لە گەڕەکەکانی هەولێر جێبەجێ دەکات!
لەسەر بودجەی 15% ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە سنوری هەر شەش شارەوانی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، 23 پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ژمارەیەک گەڕەک دەخرێتە واری جێبەجێکردنەوە!
پڕۆژەکان پێکدێن لە :
- دروستکردنی دوو شەقام لەگەڕەکی بەختیاری پشت وەزارەتی داد
- بیهارتۆنکردنی بەشێک لە شۆستەی قوتابخانەی لەیلا زانا لە گەڕەکی کوێستان
- داخستنی دوو شوێنی سوڕانەوە لە شەقامی 60 مەتری نزیک مزگەوتی سپی
- دروستکردنی شەقامێک لە گەڕەکی برایەتی بەرامبەر گرتوخانەی نەوجەوانان
- دروستکردنی دوو شەقام و تەواوکردنی شەقامێکی 30 مەتری لە نزیک مزگەوتی حاجی حوسێن قادر بەگ لە گەڕەکی هەولێری نوێ کەرتی 250
- دروستکردنی شەقامێکی 20 مەتری 220r نزیک مزگەوتی دکتۆر نەریمان لە گەڕەکی هەولێری نوێ کەرتی 250
- دروستکردنی دوو شەقام لە گەڕەکی سێەردان نزیک قوتابخانەی سێبەردان
- قیڕتاوکردنی شەقامێک لەگەڵ دروستکردنی دوو قەسیس لەگەڕەکی موفتی.
- فەتح کردن و چاککردنەوەی شەقامێک بەپانی 3 مەتر لەگەڕەکی ئیسکان.
- دروستکردنی شەقامێک لەگەڕەکی پێنجی حەسارۆک.
- قیڕتاوکردنی شەقامێک لەگەڕەکی فەرمانبەران.
- قیڕتاوکردنی کۆڵانێک لە گەڕەکی هاوکاری، دروستکردنی 3 قەسیس لە هەمان گەڕەک و دوو قەسیس لە گەڕەکی کارێزان داخستنی سەرە کۆڵانێک لە شەقامی 40 مەتری.
- قیڕتاوکردنی شەقامێکی 20 مەتری لە گەڕەکی فەرمانبەران.
- تەواوکردنی شەقامێکی 20 مەتری لە گەڕەکی سەرکەوتن.
- قیڕتاوکردنی شەقامێک لە گەڕەکی 121 ی گوڵان.
- قیڕتاوکردنی شەقامێک لە گەڕەکی ڕۆشەنبیری.
- ئامادەکردن و قیڕتاوکردنی دوو شەقامی 20 مەتری لە گەڕەکی ڕۆشەنبیری.
- قیڕتاوکردنی شەقامێک لە گەڕەکی ڕاستی.
- کۆنکرێتکردنی کۆڵانی ژمارە 55 لە گەڕەکی ڕزگاری دوو.
- کۆنکرێتکردنی کۆڵانێک لە گەڕەکی کوردستان.
- کۆنکرێتکردنی کۆڵانێک لە گەڕەکی نەورۆز.
- کۆنکرێتکردنی کۆڵانێک لە گەڕەکی کوردستان پشت قوتابخانەی بێخاڵ.
- ڕاخستنی چینی ستاپلایزەر بۆ کۆڵانێک لە گەڕەکی شادی
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.