لە کۆتای دا
لە کۆتای دا
ئەسرین شوانی
لەدوای 16ی ئۆکتۆبەروو داگیرکردنەوەی ناوچە کوردستانیەکانەوە لەلایەن حەشدو وملیشیا شیعەکانەوە،
حکومەتی عێراق پێی وابوو کە ئەتوانن بە بێ پێشمەرگە ئیدارەی ئەو ناوچانە بدەن و لە هێرشی تیرۆرستی داعش بیان پارێزن،بەڵام ئەوە تەنها لە خەیاڵێک زیاتر هیچی تر نەبوو چونکە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ جموجوڵی داعش لەو ناوچانە زیاتر بون و زیاتر لە خۆڕێکخستنەوەو پەلاماری هێزە ئەمنیەکان و خەڵکی ناوچەکە بون.
تا لە کۆتای دا حکومەتی عێراق لەوە گەیشت کە ماسی بەبێ ئاو ناژێت و،ئەو ناوچانەش بەبێ بونی پێشمەرگە بۆشای ئەمنی دەبێت،بۆیە لە دوا لێکتێگەیشتنیان دا بڕیار دراو پێشمەرگە بگەڕێتەوە ناوچە جێناکۆکەکان و لە یەکەم هەنگاو دا ژمارەیەک ئەفسەری پێشمەرگە لە کەیوان جێگیر بون وەک قۆناغی یەکەم بۆ دەسبەکار بون لە پاراستنی لە تیرۆرستانی داعش.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.