لە یادی شێستەمین سالەی ھەلگرساندنی شورشی ١١ ئیلولی مەزن وتێکوشەر

لە یادی شێستەمین سالەی ھەلگرساندنی شورشی ١١ ئیلولی مەزن وتێکوشەر.
سلاو دەنێرم بۆ گیانی پاکی رابەر وباوکی نەتەوەی کورد مصطفى بارزاني نەمر رابەری شورشی ١١ ئیلول.
ئەم شورشە کە بە سەرۆکایەتی بارزانی نەمر ھەلگیرسا بو بە دەستھێنانی مافەکانی گەلى کوردستان، وەک دوو نەتەوە لە ناو یەک ولاتدا کە کورد تێداماف خورابوو.
لە کاتێک دا بارزانی نەمر لە بەغدا ھەموو شتێکی مادی و مەعنەوەی لە بەر دەست بوو ودەیتوانی خوشترین ژیان بباتە سەر، بەلام بەھوی بنپێکردنی خواستەکانی گەلی کورد لە لایەن کار بە دەستانی دەولەتی عیراق، بارزانی نەمر ئەم ھەموو خوشی ژیانی وەلانا ونه يهيشت گەلی کوردستان ببێتە ھاولاتی پلە دوو، بوویە لە روژێکی وەک ئەمرو بریاری شورش درا بۆ بە دەستھێنانی مافه رەواکانی گەلی کورد، و لە شاخ و ئەشکەوتەکانی کوردستان چەکی شورشيان خسته سەر شان بەرگریان لە کوردو کوردستان کرد.
ولەم شورشه دا چەندین داستانی گەورە تۆمارکران وەک داستانی زاویتە و ھندرێن و چەندانى تر ، وئەم شورشە سەرتاسەریە کە لە ھەموو جیھان دەنگی دایەوە کە گەلێک ھەیە بەرگری دەکات بۆ بە دەستھێنانی مافە رەواکانی خوی.
لەم شورشە دا کە ھەموو چین وتۆێژەکانی کوردستان بەشداریان کرد و گەورەترین دەستکەوتی بۆ گەلی کورد بەدیھێنا کە بەیانی١١ ئازاری ١٩٧٠بووە.
ئەم دەستکەوتانه ئێستاش درێژە پێدانی خەبات وقوربانی دانی شورشی ئەیلولی مەزنە.
لە کوتایی دا سلاو دەنێرم بو روحی شەھیدانی شورشی ئیلول و شەھیدانی رێگای رزگاری خوازی کوردستان سەروەریان بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی ھەمیشە لە یاد،لەم رۆژە داسلاو دەنێرم بۆ جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی کە یەکێکە لە پێشمەرگەکانی ئەم شورشە وھیوای تەمەن درێژی بۆ دەخوازم ، وسلاو بۆ ئەو پێشمەرگانە دەنێرم کە لە ژیان ماون وبەشداری شورشی ئیلولی مەزن بوون وھیوادارم تەندروست و تەمەن درێژبن.
د. صباح زێباری
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
لە فراکسیونی پارتی دیموکراتی کوردستان

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.