لە یادی شەهید لەیلا قاسمدا
لە یادی شەهید لەیلا قاسمدا
ئەسرین شوانی
تا ئێستا ڕووی نەداوە لە تەئریخی میلەتا
قەڵغانی گولە سنگی کچان بێ لە هەڵمەتا
ئەمڕۆ مێژوو لاپەرە یەکی پڕلە قارەمانانەی کچە کووردێک یاد دەکاتەوە کە بوێری و ئازایەتی ئەو کچە شۆڕشگیڕە وای کرد عەرشی بەغدا بهەژێنێ و دوژمنان توشی لەرزۆکە بکات بە جۆرێکی وا پەتی سێدارە شەرمەندەو شەرمەزار بێت لە ئاستی زوڵف و پەرچەم و گەردنی دا تەنها لەبەر داواکاری مافی گەلەکەی و دوژمنان لەم ڕۆژەداو چل وحەوت ساڵ بەر لە ئێستا گەردنی کچە قوتابی لەیلا قاسمیان خستە بەر پەتی سێدارەو لەیلای تێکۆشەریش سرودی شۆڕشگێرانەی دەوتەوەو ووشەی کوردستانی ڕەنگڕێژی پەتی گەردنی دەکرد.
دوژمن بە شەهیدکردنی لەیلا قاسم هەزاران لەیلای جۆشدراوی ڕێگای ڕزگاری کوردستان کردوو ئەو کچۆڵە بزێوو ئازاو ڕۆشنبیرە لە خوێنی هەزاران کچ و کوڕی ئەم نیشتیمانە هەوێنی چاندوو ڕۆژ بەڕۆژ شۆڕشی کورد لە جاران زیاتر پەلی دەهاویشت و دوژمنانی دەتاساند بە جۆڕێک دوژمنی شەرمەزار کرد تا بە دڵۆپە خوێنێکی جۆشی شۆڕشێکی هەمیشەی و گەلێک وە ئاگا بهێنێ و بست بە بستی خاکی کوردستان لە پیسی و پۆستاڵی ڕەشی دوژمنان پاک بکاتەوە و تا کورد خاوەنی ئەو جۆرە لە تەوار بێت، بێ شک ئاڵای کوردستان هەر شەکاوە دەبێت،چونکە لەیلا قاسم وەک و بۆمبێکی تەوقیت کراو لە بەغدای پایتەخت و لەناو جەرگەی دوژمن بە سرودی کوردستانم بەرەو پەتی سێدارە ،هەنگاوی ناو،لەبەردەم پەتی سێدارەدا ترس و لەرزی لە دڵی دوژمنان چاندو، ئەو پشکۆیە گڕە بووکە تا ئێستاش،دوژمنانی بە ئاگا هێنایەوە،کە میللەتێ ڕۆڵەی وای هەبێت،جێگای ئەوە نیە سەر بۆ دوژمنان و نۆکەرانی دابنوێنێت،شەهید لەیلا قاسم ڕاستە بە هەڵواسینی گیانی بۆ شەهادەت فڕی و بوە سەر وێردو بەستەو هەڵبەست وگۆرانی تاک بە تاکی کورد،لە گەڵ ئەوەش دا ترس و لەرزی خستە دڵی دوژمنان و،ئەوەی سەلماند کە گەلێک لەیلایەکی وای هەبێت،جۆشدەری هەزارەها لەیلا دەبێت و،گەلی وا سەرەڕای ئاستەنگ و زۆری دوژمن و بەهێزی نەیارانی ،کاروانەکەی هەر دەگاتە مەنزڵ و دوژمنانیشی شەرمەزار دەکات،بۆیە لەم ڕۆژەداو لە ئاستی شکۆمەندی شەهیدی هەمیشە زیندوی ڕێگای ڕزگاری کوردو کوردستان وڕیبازی بارزانی، سەری ڕێزم بۆ شەهید لەیلا قاسم و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دادەنوێنم.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.