لە یادی کیمیابارانی دۆڵی بالیسان و ڕۆژی جیهانی ژینگە دروود بۆگیانی پاکی شەهیدانی کورد

لە یادی کیمیابارانی دۆڵی بالیسان و ڕۆژی جیهانی ژینگە
دروود بۆگیانی پاکی شەهیدانی کورد

ئازاد نەسرەت ، زێ بادینان

لە ساڵ یادی ۳٤ کیمیا بارانی دۆڵی بالیسان لە ئێوارەی ٤/۱٦ فڕۆکە جەنگیەکانی ڕێژێمی بەعسی ڕەفتار فاشستی گۆڕ بەگۆڕ لەسەر چیای هەورە دەرکەوتن بۆردومانی ئەم ناوچەیەیان کرد ۳٤ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر کیمیابارانی ناحیەی بالیسان و شێخ وەسانان ژینگەکە لەکاتی کیمیابارانکردندا وێران بوو سەرجەم هاووڵاتیانی ناوچەکە شەهیدو برینداربوون ۰ ساڵانە لەبەر کەمی سووتەمەنی هاوڵاتیان پەنا دەبەنە بەر برینەوەی دارو درەختەکان مەترسی لەناو چوونی ژینگە بەداخەوە لە ڕابردوودا بێ خەمی لایەنە پەیوەندیدارەکان بەرامبەر بە هاوڵاتیان بەتایبەت کەس وکاری شەهیدان و بریندارانی چەکی کیمیایی ، دووبارە دەنووسم بەداخەوە کابینەکانی پێشووی حکومەت وەک پێویست خزمەتی بە هاوڵاتیان نەگەیاندووە ئەوەی حوکومەت و لایەنە سیاسییەکان دەیانبینی تەنها ڕۆژی کارەسات و یادکردنەوەی ڕۆژەکان بوو ، بەناوی یادکرنەوە سەردانی گۆڕستانی شەهیدانیان دەکرد ۰
بۆیە دەمەوێ بنووسم هەمیشە نابێ ئەوەمان لەبیربچێ کوردستان لەسایەی شەهیدان وخۆڕاگری خەڵکەکەی چۆتە سەر نەخشەی جیهانی وزەوە ئەمەش حاڵ و گووزەران و ژیانی خەڵکی ماندوونەناسی کوردستانە ۰
داواکارم لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە ئەمڕۆدا کابینەی نۆ کە هەمیشە خەمی سەرەکی خزمەتی هاوڵاتیانی کوردستانە ئەویش ڕێزدار جەنابی مەسرور بارزانی سەرۆکایەتی دەکات داواکارم لە بەڕێزیان ئاوڕێک لە ئەم ناوچانە بداتەمە کە کاولکاری و بە چەکی کیمیاوی بۆردومانکراوە
لەگەڵ ڕێز و پێزانینمان

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.