لە ڕۆژی جیهانی ئامار بزانە ژمارەی دانیشتووانی ئیدارەی سۆران چەندە
بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئامارەوە، بەڕێوەبەری ئاماری ئیدارەی سۆران پیرۆزبایی لە هاوپیشەكانی دەكات و دەڵێ:” وێڕای پیرۆزبایمان بۆ تەواوی ستافی ئامار لە هەرێمی كوردستان و جیهان، دووپات لە بەردەوامی و پێشخستنی بوارە جیاوازەكان دەكەینەوە لەسەر بنچینەی ئامار و بە دەستخستنی داتای جۆراوجۆر بۆ گەشەسەندن و پێشكەوتنی كوردستان”،ئەوەش دەڵێ:” دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان و بەرێوەبەرایەتیەكانیەوە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان، ڕۆڵێكی گرنگیان هەیە لە بەدەستهێنانی داتا و زانیارییەكان و خستنە ڕووی نیشاندەرەكان بۆ لایەنەكانی پەیوەندیدار تاكو بڕیاردەرەكان كاری لەسەر بكەن و ببێتە هۆی پێشخستنی كەرتە جیاوازەكان.”
حەیدەر مەحموود، بەڕێوەبەری ئاماری ئیدارەی سۆران دەڵێت:” ئاماری ئیدارەی سۆران لە ڕابردوو لە ئێستاو داهاتوو بەرنامەو كاری بەردەوامی هەیە، لەسەر ڕاسپاردە و ڕێنمایییەكانی دەستەی ئاماری هەرێم و وەزارەتی پلاندان و حكومەتی هەرێم”،
حەیدەر باس لە كارەكانی بەرێوەبەرایەتیی ئاماری ئیدارەی سۆران دەكات و دەڵێ :” كاری ئامار بریتییە لە پلان و بەرنامە ڕێژی بۆ ڕووپێوەكان و جۆری ڕووپێوەكان دیاری دەكرێت، ساڵانە چەندین ڕووپێوی جیاواز هەن و بە شێوەی زانستی كارمان لە بەدەستخستی داتای دانیشتووان كە لە ساڵی 2009- 2010 ئەنجام درا، دوای ئەوەی ڕاپۆرتێكی مەزەندەی ژمارەی هەرێمی كوردستان دەركرا، لە ساڵی 2010 تا 2020 ژمارەی دانیشتووانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بریتی بوو لە 324324 كەس ئەمە لە ڕاپۆرتی مەزەندەی ژمارەی دانیشتووانی ساڵی 2020.”
لەدواین قسەكانیدا، بەڕێوەبەری ئاماری ئیدارەی سۆران هێمای بۆ ئەوەش كرد:” زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان لە هەرێمی كوردستان، ساڵ بە ساڵ گۆڕانكاری بەسەر دادێت و لە نێوان ساڵی 2010 بریتی بوو لە 2.8 زیادی كردووە، بەڵام 2020 بووەتە بۆ 2.2 بووە.”
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.