مــافی کارکردن و کرێکار لە یــاسـادا

پەری محەمەد

لەم رۆژانەی رابردوودا کارەساتیکی ناخۆشم بینی یەکێک لەو ماتۆرسایکلانەی خواردن دیلیڤەری دەکات توشی پێکدان بوو راست بیرم بۆ ئەوە چوو ئەبیت مافاکانی ئەو کەسە پاریزراو بێت کە رووبەرووی کارەساتیکی وا دەبێتەوە لە کاتێکدا ژیانی رۆژانیان لەسەر ئەو دیلیڤەریەیە.

لە دنیا دەرەوە بە پێی دەستور مافی کریکاران دیاری کراوەو ھەر جۆنیک بێت پاریزراوە بەس لە ھەرێم کوردستان کێشەکان ھێندە زۆرن کەمتر کار بۆ ئەوە کراوە بۆ نمونە لە کاتی روودانی پێکداداندا مافەکانی چیە؟ کێ بۆ دەستەبەر دەکات؟ ئەمانە پرسیاری نمونەیەکە لەو ھەزاران کرێکارەی لە ھەرێمێ کوردستان کار دەکات ھەیانە تەنھا موچەی دیارەو مافەکانی تر فەرامۆش کراوە.

چینی کرێکار وەکو گروپێکی کۆمەڵایەتی گەورە، کە زۆربەی دانیشتوانی کوردستان پێکدەهێنن، دەبێت بە پێی یاساو دەستور مافەکانیان لەبەرچاو بگرێ، دەبێ دەستور بە ڕاشکاوی ئاماژە بەو میکانیزمە بکات، کە ئەویش یاسای کارە و دەبێ بنەما و پرەنسیپیش لە دانانی یاسای کار و بەندەکانیدا بەوجۆرە بێت، کە کرێکاران لە بەرامبەر رووداوەکان و دەستدرێژیەکان‌ و چاوچنۆکی خاوەنکار و خاوەن سەرمایەکاندا بپارێزێت.

“لە دنیا دەرەوە بە پێی دەستور مافی کریکاران دیاری کراوەو ھەر جۆنیک بێت پاریزراوە بەس لە ھەرێم کوردستان کێشەکان ھێندە زۆرن کەمتر کار بۆ ئەوە کراوە”

بۆ نمونە لە ریگای پەرلەمانەوە بە یاسایکی تایبەت کار بۆ ئەوە بکرێت بە ڕاشکاوی باسی یاسای کار بۆ کرێکارو ، یاسای سەندیکاکان‌ و یاسای سۆشیال بکات کە بێگومان ئەمە ڕاستەوڕاست پەیوەندی بە چینی کرێکارەوە هەیە یاسایکی ئاوا بەمجۆرە دەتوانێ لانی کەمی خواستەکانی کرێکاران بەرجەستە بکات نەك ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت کە بە تەواوی لە بەرژەوەندی کۆمپانیاو خاوەن کارو دەوڵەمەندان‌ و سەرمایەداران دایە.هیوادارم پەرلەمان کارێک بکەن مافی کرێکاران لە بەرچاو بگیرێت‌ و ئەوانیش وەک کرێکارانی دنیا مامەل.

هیوادارم پەرلەمان کارێک بکەن مافی کرێکاران لە بەرچاو بگیرێت‌ و ئەوانیش وەک کرێکارانی دنیا مامەلەیان لەگەل بکرێت تا بتوانن خۆیان و خیزانەکانیان پاریزراو بن.

  • دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی …..

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.