منيش زارا محهمهدیم
بڕوا ئیبراهیم
ئه‌و سزاییه‌ی دادگای سنه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌پاندنی به‌سه‌ر (خاتوون زارا مه‌حمه‌دی) مامۆستای زمانی كوردی، درێژكراوه‌ی سیاسه‌تی فاشیستیه له‌و وڵاته به‌رانبه‌ر كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه په‌یڕه‌و ده‌كرێت. ئه‌و هه‌لوێسته‌ی دادگای شاری سنه؛ دژاییه‌تی كردنی زمان، كه‌لتوور، مێژوو و فه‌رهه‌نگ له كۆتایدا نكۆلییه له بوونی نهتهوهێكی سه‌روو ده ملیۆن كه‌سی له‌و ووڵاته‌دا. بێگومان به زیندانی كردنی (خاتوو زارا مه‌حمه‌دی) زمانی كوردی زیندانی ناكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر (خاتوون زارا) تاكه كه‌سێك بێت زیندانی بكرێت، هێشتا ده‌یان ملیۆن كورد ماوه زیندانی بكرێن، به كوردی بیرده‌كه‌نه‌وه و به كوردی قسه ده‌كه‌ن و گه‌ره‌كیانه بخوێنن به كوردی. كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ر هه‌موو كورد زیندانی بكات، هێشتا ناتوانێت زمانی كوردی له بیر كورد بباته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی زمان بنهماێكی سه‌ره‌كیه بۆ كوردبوون، ئه‌وه‌ی كوردی هێشتۆته‌وه له دورگه‌ی ئه‌ژدیها فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندیداره به “زمان”.
بێگومان، (خاتوون زارا) هه‌ر زمانێكی دیكه‌ی فێری قوتابیه‌كانی بكردبووایه، سزایێكی له‌م چه‌شنه نه‌ده‌درا كه لێكبدرێته‌وه به هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، به‌م لۆژیكه بێت ئه‌وا هه‌موو كورد هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، چونكه هه‌ر تاكێك له‌م گه‌له ئێراده‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه به زمانی دایك قسه بكات و به كوردییانه بژیت. ئه‌و هه‌لوێسته‌ی دادگای شاری سنه ترسێكی مه‌زنه له كورد وه‌كو نه‌ته‌وه‌ێك له هه‌ڵسانه‌وه و هوشیاربوونهوهێكی باڵا له داگیركه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و پارچه‌كانی دیكه‌ش.
به درێژایی مێژوو، زمانی كوردی دژاییه‌تی كراوه له لایه‌ن داگیركهروه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو دژاییهتیه زمانی كوردی و كورد توانیوویتی بمینێته‌وه، فه‌رهه‌نگ و زمان و كه‌لتور و ناسنامه‌ی خۆی بپارێزێت، ئه‌مه‌ش ده‌لیله له‌سه‌ر به‌هێزبوونی ڕۆحیه‌تی كورد له پاراستنی خۆی به‌رانبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ده‌گرێته‌به‌ر. ئه‌گه‌ر له سه‌ده‌ی بیست شه‌ڕی پارێزگاری كردن له خاكمان كردبێت، ئه‌وا له‌م سه‌ده‌ییه ده‌بێـت شه‌ڕی پارێزگاری له كوردبوون و زمانی كوردی بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌م سه‌ده‌ییه له ڕێگای فره ئامرازی نه‌رم و له‌سه‌رخۆو و خێرا هه‌وڵی تواندنه‌وه‌ی كورد ده‌درێت. به‌داخه‌وه له شاره‌كانی باشووری كوردستان زۆر به ئاسانی هه‌ست به په‌یڕه‌و كردنی ئه‌م سیاسه‌ته ده‌كرێت و دیمۆگرافیای شاره‌كان گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه و خه‌ڵكی شاره‌كه نامۆییه و وه‌رگێڕێكی پێویسته!
- نڤیسەرا هێژا ئەو ناڤێ تە لخارێ هاتیە نڤیسین دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی …
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.