مه‌سروور بارزانی و كابینه‌ی نۆ سه‌ركه‌وتوو و خزمه‌تگوزار


رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی


هه‌ركه‌س به‌ ویژدانه‌وه‌ له‌ بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕوانێت، زۆر به‌ ئاسانی و به‌ ساده‌یی له‌وه‌ تێده‌گات كه‌ مه‌سرور بارزانی، چه‌نده‌ به‌ خه‌مخۆری ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ كردووه‌ و به‌رده‌وامیشه‌ له‌ خزمه‌ت كردم ،هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر زۆر وردبینانه‌تر لێبروانین ئه‌وا ده‌بینن كه‌ ،كابینه‌ی نۆیه‌م به‌راورد به‌ رابردوو باشتر و جدیتره‌ و ده‌بێت ئه‌م كابینه‌یه‌ قۆناغی حزبایه‌تی له‌ هه‌رێمی كوردستان تێپه‌ڕێنێت و شه‌فافیه‌ت به‌رقه‌رار بكات و نابێت سه‌ره‌ڕای زۆری گرفته‌كانی به‌رده‌می، بێده‌نگ بێت. نابێت به‌ شه‌رمه‌وه‌ قسه‌ بكات و ده‌بێت وه‌ك چۆن گرفته‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات، چاره‌سه‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ش بخاته‌ڕوو.
به‌تایبه‌ت كه‌ كه‌ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی وردبینانه‌ش بكه‌ین ، ده‌بینن كه‌ كه‌ به‌ بێ جیاوازی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ تا ئێستا به‌ ده‌یان پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ هه‌موو پارێزگاكان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان كه‌وتوونه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بودجه‌یه‌كی شایسته‌ ته‌رخانكراوه‌ و به‌شێك له‌و پڕۆژانه‌ كۆتاییان هاتووه‌، به‌شێكی دیكه‌شیان كاركردن تێیاندا به‌رده‌وامه‌.
هه‌روه‌ها په‌یوه‌ست به‌ به‌هێزكردنی پێگه‌ی سیاسی،دیپلۆماسی،ئیداری وئابوورییه‌وه‌، كابینه‌ی نۆیه‌م له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌ ستراتیژییانه‌ كاروچاڵاكیی كردووه‌، كه‌ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و زیادكردنی داهات و چه‌سپاندنی حوكمی شه‌فافیه‌ته‌، سه‌رۆكی حكومه‌ت كاری له‌سه‌ر ئه‌مانه‌ كردووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌وڵیداوه‌ په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ و دونیاش فراوانتر بكات، تێكه‌ڵه‌ دیپلۆماسییه‌كان به‌هێزتر و پته‌وتر بكات، ئه‌مه‌ش بۆ پشتیوانیكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
به‌تایبه‌ت كه‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌كو كاراكته‌رێكی به‌هێز وخاوه‌ن متمانه‌ و خاوه‌ن ژماره‌یه‌كی تایبه‌ت له‌لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه‌ته‌ به‌شێك له‌ كێشه‌ بۆ هیچ وڵاتێك، نه‌بووه‌ته‌ ئامرازێك به‌ده‌ستی هیچ لایه‌نێك، به‌ڵكو له‌ رێگه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌یه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌كو قه‌واره‌یه‌ك ناسێنراوه‌ و رێزی لێده‌گیرێت و له‌ رووداوه‌كاندا بۆچوونی وه‌رده‌گیرێت، جاری واش هه‌بووه‌، به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتانه‌ كه‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌، بۆ هه‌ندێك پرس، كه‌ راسته‌خۆش په‌یوه‌ندی به‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ نه‌بێت، پرسیان به‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت و جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی كردووه‌‌، ئه‌مه‌ ده‌ستكه‌وتێكی مه‌زنه‌ و ته‌كانێكی گه‌وره‌ی به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان داوه‌.
هه‌ر بۆیه‌، ئه‌گه‌ر ئاماژه‌یه‌كی خێرا به‌ ده‌سكه‌وته‌كانی كابینه‌ی نۆ له‌ماوه‌ی زیاتر له‌ سێ ساڵی رابردوو بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی كوردستان بكه‌ین ده‌بینن كه‌ كابینه‌ی نۆیه‌م، له‌ رووی دانه‌وه‌ی قه‌رزی هه‌نگاویی گرنگی هاویشتووه‌ ،له‌ رووی ئیداره‌ی و به‌ ئه‌لیكترۆنیكردنی كاری داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێم پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌ ،هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و پاكسازی قۆناغی گرنگ بڕیووه‌ و به‌ردی بناغه‌ی چه‌ندین پرۆژه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان دانراوه‌ و چه‌ندین پرۆژه‌ی تر بۆ خزمه‌تگوزاری گشتی به‌گه‌ڕ خراوه‌ن له‌گه‌ڵ ده‌یان كاری تر له‌ بواری جیاواز سه‌ره‌رای ئه‌و بودجه‌ سنوورداره‌ی كه‌ كابینه‌ی نۆ خۆی فه‌راهه‌می ده‌كات و ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا تا ئیێستا هیچ هه‌نگاوێكیان نه‌هاویشتووه‌ له‌ پێدانی ماف و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان .
راستە، ئه‌گه‌ر بارودۆخی ئابووری و هۆکارەکانی ژیانێکی شایستە وەک ئەوەی ویستی حکومەتی کوردستانە بە تەواوی فەراهەم و بەردەست نه‌بووه‌ ، بەڵام بێگومان رێکارەکانی گەیشتن بەوەی ویستوومانە، دەستیپێکردەوە و هەنگاوەکانی چاکسازی و هه‌وڵه‌ كانی هه‌ولێر لەگەڵ بەغدا و کرانەوە بە رووی ئابووری و وزەی جیهاندا و هەوڵی گەیشتن بەو دۆخە ئابووری و وزەیەی دەمانەوێت، بەردەوامە، ئیرادەی دەسەڵاتدارێتی و حکومەتی کوردستان بۆ چاکسازی و ژیانێکی باشتر له‌لایه‌ن ڕێزدار مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان و كابینه‌ی نۆ بەردەوامە و ئیرادەی خۆنه‌چه‌ماندا به‌رامبه‌ر به‌ دووژمنان و ناحه‌زانی گه‌لی كورد و قه‌واره‌كه‌ی بە رابەرایەتی سەرۆک بارزانی بەردەوامە و سەرەنجامیش ئەوانە براوەن، کە جەنگی ئیرادە دەبەنەوە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.