مووچەى سەرەتاى هەفتەى داهاتوو

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکرای کردووە “رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو ٧ی تشرینی دووەم مووچەی، ئەنجوومەنی ئاسایش، خانەنشتنی پێشمەرگە و دەزگای ئاسایشی گشتی دابەش دەکرێت”.

لە رۆژى ٢٥ى تشرینى یەکەمى ٢٠٢١ەوە لەلایەن وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان دابەشکردنى مووچەى مانگى تشرینى یەکەم دەستیپێکرد و وەزارەتى تەندروستى وەک یەکەم وەزارەت مووچەى وەرگرت.
دوابەدواى ئەوەش وەزارەتى وەزارەتى پێشمەرگە و وەزارەتى پەروەردە مووچەیان وەرگرت و تا ئێستاش زۆرێک لە وەزارەتەکان مووچەیان وەرنەگرتووە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.