مۆبایلێک لە گەدەی پیاوێکدا دەرهێنرا کە شەش مانگە قوتی داوە


لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی میسر نەشتەرگەرییەکی نامۆ ئەنجام درا کە تێیدا مۆبایلێک لە گەدەی نەخۆشێک دەرهێنا کە شەش مانگ پێشتر قوتی دابوو.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی شروق، نەخۆشێک چووەتە نەخۆشخانەی ئەسوانی بەهۆی ئەوەى ئازارێکی زۆر لە سکیدا هەبووە، پاش ئەوەی وێنەی تیشی بۆ گیراوە، دەرکەوتووە هەوبوونێکی زۆر لە سک و ڕیخۆڵەکانیدا هەبووە.
دواتر تیمی پزیشکی نەخۆشخانەکە نەشتەرگەرییان بۆ پیاوەکە کردووە و “سەرکەوتوو بوون لە دەرهێنانی تەنێکی نامۆ لە گەدەیدا، پاشان دەرکەوت کە ئەوە مۆبایلێکە.”
دکتۆر محەمەد زەکی دەهشوری، ڕاگری کۆلێژی پزیشکی و سەرۆکى ئەنجومەنی کارگێڕی نەخۆشخانەی ئەسوان دەڵێت کە ڕووداوێکی نامۆیە و تائێستا نەخۆشی وایان نەبووە.
باسی لەوەشکرد کە “مۆبایلەکە شەش مانگ لە گەدەیدا ماوەتەوە و ڕێگری لە خواردن کردووە.”

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.