مۆمی 5 ساڵەی خاک فروشیتان بە حەیا چونێکیترتان کوژاندەوە.

شیرین جەبار سەوزە

بەراستی بۆ چی ساڵیادی خاکفروشیتان بە کزی و بە بێ دەنگی کردوتانەوە. کوا ئاغاکانتان؟ ئەوانەی پلانیان بۆ ئێوە دانا بوو بۆ شکست هێنان بە ریفراندۆمی کوردستان و ساڵانە پلان بە دوای پلان بۆ رۆخاندنی هەرێمی کوردستانیان بۆ ئێوە و بەکریگیراوەکانیان دادەرێشت. ئەوان ئێستا عەرشیان لەرزاوە و لەسەر روخانن و چەندین فیدرالی یان پارچە پارچە بوونیان بۆ چاوەری دەکرێت. یان ئەوانەی خاکتان پییان فرۆشت ئێستا لەکوین؟ ئەی کالفامی خاکفرۆش ئێتر جگە لە روو رەشی چیت بۆ ماوە پەنا بۆ کام ئاغای تر دەبێ لەمەودوا کی پشتت دەگرێت و پلانت بۆ دادەنێت؟
بەلی ئەمە واقعی حال و کۆتایی هەر خائن و جاش و دروزن و وەلاتفرۆشیک دەبێت، شوێنی هەتا هەتایە زبلدانی مێژووییە. هەزاران لەعنەتتان لێ بێت هەتا هەتایە.
ئەو خاکفرۆشیتان تاپوی رەشەیکە بۆ شەرمەزاریتان بۆ نەوە بەدوای نەوە دەمێنێت.
پیشتریش وتم لەناوچوونی خۆتان و ئاغاکانتان لە یەک کاتدا دەبێت و ئەگەر تەمەن بمێنێت بەم زوانە دەبێنین چون فرمیسک بۆ ئاغاکانتان دەرژین. ئەوکاتەیە دەبێ ئێوەش خۆتان بۆدادگایی ئامادە بکەن بۆ وەرگرتنی سزای ریشتنی خوێنی هەزاران رۆلەی کورد نەک بەس لە هەرێمی کوردستان بگرە لە ڕۆژهەڵاتیش کە هەر بە ملتانە. هێشتا برا فروشێش لەبیری رۆڵەکانی ڕۆژهەڵات نەچووە و خوێنی مصطفی سەلیمی و دەیانیتری رۆلەی ڕۆژهەڵات بە ملتان ماوە.
کەمێک چاوەرەیی ماوە کە خۆری خۆ فرۆشی و وەڵات فرۆشی و برا فروشیتان هەتا هەتایە ئاوا دەبێت. ئەو کات بۆت روون دەبێت شکست خواردن یانی چی و زمان درێژی بەرامبەر پارتی چ سزایەکی هەیە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.