‎مێژووی دابەشکردنی کوردستان▪

غەیدا بێرۆخی


‎کێشەی کورد بە شێوەیەکی روون سەری هەڵدا لەسەردەمی هەردوو دەولەتی سەفەوی شیعی و عسمانی سونی لەسالی (۱٥۱٤ز) لەشەری چالدێران کە شەرێکی گەورەو چارەنوسساز بوو ،کە لەئەنجام دا کوردستان دابەش کرا بۆ یەکەم جار کە بەشێکی لەلایەن عوسمانیەکان داگیرکرا و بەشێکی تری لەلایەن سەفەویەکان لە ۱۷ ایاری ۱٦۳۹ئەو دابەش کردنە بەتەواوی چەسپێنرا بە پێی پەیمانی کۆشکی شیرین (زهاب) لە نێوان هەردوو دەولەت ، کورد رۆلێکی سەرەکی هەبوو لەسەرکەوتنی دەولەتی عوسمانی بەسەر دەولەتی سەفەوی کەهەموو ئەمیرە کوردەکان هاوپەیمانی عوسمانیەکان بوون بە و پێیەی زۆرینەی کوردو تورکەکان سونین ،لەسالی (۱٥۱٥ز)زانا ادريس هه لسا به گرێی دانی هاوپەیمانی لەگەل میرە کوردەکان کەتێدا دەولەتی عوسمانی اعتراف بە گەورەیی بەرێوەبردنی ئەو میرنشینانە و لە کوردستان و مانەوەی حوکمی میراتی و پێدانی باج بەدەولەتی عوسمانی وەک سیمبولێک کە سەر بە دەولەتی عوسمانین و بەشداری کردنیان لە هەموو ئەو شەرانەی کە عوسمانیەکان دەیان کرد وناوهێنانی سلطان و پارانەوە بۆی لە وتاری هەینی ئەمەش دان پێدانان بوو بە دەسەلاتی کوردی .هەر لەوکاتەوە پلانی کورد بۆ داهاتوو گۆردرا کە ئارەزوی سەربەخۆیان دەکرد و دەولەتی سەربەخۆ دامەزێت کە لە ژێر دەسەلاتی دەولەتی تر نە بن ،لەسالی (۱٥٥٥ز) عوسمانی و سەفەوی لە سەردەمی سلطان سلیمانی قانونی و شاه طهماسب رێککەوتنیان کرد کە ناسرا بە رێککەوتنی (اماسیا) بۆ دیاریکردنی سنور لەنێوان هەردوو دەولەت کە بەشێوەیەکی فەرمی کوردستان دابەشکرا .
‎لەسالی (۱۹۱٦ز) بە پێی رێککەوتنامەی سایکس بیکۆ کە وەزیرانی دەرەوەی هەر سێ دەولەت (روسیا و بریطانیا و فرنسا)کۆبوونەوە کە کوردستان دابەشکرا بەسەر ترکیا و عراق و سوریا کەخەونی کورد بەتەواوی لە ناوچوو
‎لە ۱٠/۸/۱۹۲٠حکومتی سطنبول هەلسا بەواژوو کردنی پەیماننامەی ( سیڤەر) کە تێدا داننرا بە ئەرمینیا و عراق و سوریا لەژێر فەرمانی فرنساو بریطانیا هەروەها بەندی ٦۲ ،٦۳،٦٤٤ لەبرگەی سێیەم ئاماژە کرابوو بەپێدانی ئوتونومی بە ناوچە کوردیەکان و ئەگەری سەربەخۆ بوون و رێگە دان بە ولایەتی موصل بە هاتنەپال کوردستان ، دوای ماوەیەکی کورت تورک و عرب و فارس سوربوون لەسەر ئەوەی کە کوردستان پێشتر و لەسەردەمی عوسمانی سەربەخۆ نەبووە ، بۆیە مافی سەربەخۆییان نیە
‎پەیماننامەی لوزان حکومەتی انقرە پەیماننامەی سیڤەری رەت کردەوە و بەشەرمەزاری دادەنا گوایە کە حاکمی اسطنبول خیانەتی لەنیشتمان کردووە، لەسالی ۳٠/۱٠/۱۹۲۲مصطفی کمال اتاتورک پرۆژەی بریاری هەلوەشانەوەی دەسەلات و تاوانبار کردنی سلطان بە خیانەت پێشکەش بە پەرلەمان کرد لە ۱/۱۱/۱۹۲۲بەرلەمان رازی بوو بەم پرۆژەیە انقرە سەرکەوتوو بوو لەوەی کوردی رازی کرد کە اتاتورک عصمت اینونوی هاورێی خۆی نارد بۆ کۆنگرەی لۆزان اتاتورک داوای لە نوێنەرانی کورد کرد لەپەرلەمان کەوەلامی ئەو ئستفسارە بدەنەوە کە دەلێت کورد بەشێکن لەم دەولەتە نوێیەی تورک ‘ کە بەشداربووان بینیان کە کورد نایانەوێت جیاببنەوە لەترکیا پەیماننامەی لوزان واژوو کرا دواتر هەلسان بەلەناوبردنی دیکۆمینتی پەیوەست بە کورد واتاتورک پاشگەزبووەوە لە هەموو ئەو بەلێنانەی بە کورد درابوون

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.