مێژوو سەڵماندوێتی كە خەونی ستۆپ كردنی ” پارتی ” هەرگیز نایەتەدی


رێبوار حەمەلاو شوانی

بەدرێژایی مێژوو بە هۆی مافخوازی و سازش نەكردن لە سەر مافەرەواكانی نەتەوەی كورد ، زۆرێك لە داگیركەران و دوژمنانی سەردەم تەناتەت زڵهێزان و ئیمپراتورییەكانیش بە هەموو توانایەكەوە هەوڵی ستۆپكردنی كاروانی خەبات و تێكۆشانی پارتی و بارزانییان داوە ، بەڵام خۆشیان باوەریان نەكردووە كە چۆن پشتاو و پشت گەڕاونەتەوە و باوەریان نەكردووە ، كە چۆن لە جیاتی ستۆپكردنی پارتی و بارزانیی تووشی چ شكست وكارەساتی گەورە بوونەتەوە .
ئەوەتا دوای سی ساڵ لە حكومرانی گەلی كورد لە هەرێمی كوردستان بە هەمان شێوە ئەوانەی كە تا دوێنی دروشمی كوردایەتییان بەرزكردبۆوە ، ئەمڕۆ بە پێچەوانەوە دەجوڵێنەوە و بە گشت توانایی نێوخۆیی ودەرەكییان جارێكی دیكە دەیانهەوێت خۆیان بەرامبەر چیایی سەركێشی پارتی و بارزانیی تاقی بكەنەوە و لە رێگەی پەرلەمانتاری بەكرێگیراو و نابەرپرسان و كۆمەڵێك بەناو نووسەرو رۆشنبیر و بەجەنگی میدیایی و دەروونی خەیاڵیی خاویان بەرنگاری پارتی دەبنەوە بەڵكو بتوانن بە پارتی بڵێن ستۆپ .
لە راستییدا، ئەوانەی بە پارتی دەڵێن ستۆپ ، زۆر لە مێژە لە بازنەی كوردبوون و نیشتیمانپەوەری ئاوت كراون ، خۆیان داوەتە دەست نەیارانی ئەم گەل و نیشتیمانە ، بۆیە، ئەوەی بەلایی ئەوانەوە گرنگ نییە ، بەرژوەندییە باڵاكانی كورد وكوردستانە ، بۆیە، دەبێ‌ وشەی ستۆپ بۆ خۆیان و حیزەبەكەیان بەكار بێنن كە ئەمڕۆ داهاتی شارەكەیان بەتاڵان دەبەن ، مووچەخۆرەكان لە خەم و ئازار گیان لە دەست دەدەن و خەریكە شارەكەیان لە نێو زبڵ وخاشاك وون دەبێت.
ئەوەی جێگەی هەڵوەستەكردنە ئەوەیە كە ، همیشە نەیارانی پارتی لە سەر ئاستی نێوخۆیی و چ دەرەكیی هەموو جارێك پیلانگێرییەكان و هەڵكەندنی چاڵ بۆ پارتی بە سەر خۆیان دا دەشكێتەوە ، چونكە تا بە ئێستا ئەوان نەیانتوانیووە ئەو قوتابخانەیە و قوتابییەكانی و رابەرەكەی بە دروستی بناسن و سەنگ وقورساییەكی بزانن .
باشترە كەمێك بە خۆتاندا بچنەوە ، چ لە رووی كەسایەتی ، سەنگ و پێگە و قەبارەی ئاوەدانی و پێشكەوتنی ناوچەكەكانی دەڤەری سلێمانی و گەرمیان و راپەرین و حەلەبجە ئینجا بەراوەردێك لەگەڵ ناوچەكانی هەولێر و دهۆك لە رووی ئاوەدانی و ئینجا لە رووی سیاسی ودیپلۆماسی و كەسایەتییەشەوە تا چەند بە هۆی قۆرخكاری و خۆسەپاندنەكانتان جیاوازی هەیە .
گەر دەتانهەوێت بە شێوازی نوێی ئەو جۆرە ستۆپكردنە بە پارتی بكەن ، بگەڕێنەوە بۆ شێوازە كۆنەكەی 60 ساڵ پێش ئێستای باب وباپیرانتانیش خۆیان تاقیكردەوە لەگەڵ گشت ئاغاكانی سەردەمی خۆی بەڵام پرسیار ئەوەیە ئایا ئەوانی پێشووتر بە كوێ‌ گەیشتن ؟ لە ڕاستیدا ئێوە دەزانن كە دۆزی نەتەوەیی كورد و شكۆ و مێژووی كورد وكوردستان لە دەستێكی ئەمینی وەك پارتیی دایە ، ئێوە مانان و كڵكەكانتان و نەیارانی ئەم گەل و نیشتمانە بە هەموو جۆرە چەك و مووشەك وفرۆكەیەك خۆیان تاقیكردەوە تا پارتی ستۆپ بكەن ، باشتر وایە ئەو جۆرە شەڕفرۆشی و پیلانگێری و سیناریۆیە بگەڕێنەوە بۆ نێو باوەشی ئاغاكانتان چونكە ئیتر هیچ كەسێكی ژیر ئامادە نییە فریویی چەواشەكارییەكانتان بخوات و ئێوەش ناتوانن شكست و ریسوایی و خیانەتكارییەكانتان لە ژێر پەردەی هێرشی میدیایی و بە نووسین بشارنەوە . چونكە ستۆپكردنی پارتی خەونێكی حوشترە و هیچ كات نایەتەدی ..

  • دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی ….

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.