مێژوو و چیرۆکی ٨ مارس
ئەو رۆژە وەکو سیمبولێکە بۆ تێکۆشانی ئافرەت بەدرێژایی سەدەیەک کاتێک لە ئەمریکای باشور و ئەوروپا ئافرەتان ھاتنە سەر شەقام داوای باش کردنی بارودۆخی خۆیان کرد ،
یەکەم دەستپێشخەری بۆ دیاریکردنی رۆژێک بۆ کێشەکانی ئافرەت دەگەرێتەوە بۆ ساڵی (١٩٠٩) ئەوەش حزبی ئیشتراکی ئەمریکی لە پشت بوو ، کە ٢٨ فبرایری وەکو رۆژێکی نیشتمانی بۆ ئافرەتان دیاری کرد بۆ ئاھەنگ گێران لە ویلایەتە یەکگرتوەکان وەکو رێزیک بۆ مانگرتنی ئافرەتانی کارکەر لە سالی پێشتر واتە (١٩٠٨) لە نیۆیۆرک ، کە خۆ پێشاندان و رێ پێوانیان کرد بۆ کەم کردنەوەی کاتژمێرەکانی کار کردن و باشتر کردنی کرێی و بەدەست ھێنانی مافی دەنگ دان لە ھەلبژاردنەکان .
لە ساڵی (١٩١٠) کۆنگرەی نێودەوڵەتی ئافرەتانی ئیشتراکی کە لە دانیمارک بەسترا داوای دیاری کردنی رۆژێکی جیھانیان کرد بۆ ئافرەت بێ ئەوەی کاتەکەی دیار بکەن واتە تەنھا داواکاری بوو ، یەکەم ھەنگاو بو ئاھەنگ گێرانی رۆژی ئافرەتان لە ١٩ ی مارس (١٩١١) بوو لەو رۆژە دا کە داوای مافی ئافرەت کرا لە کارکردن و راھێنانی پیشەیی ،
لە ٨ مارسی ( ١٩١٤) ئافرەتان خۆپێشان دانێکیان رێکخست لە ئەوروپا بۆ بەدەست ھێنانی مافی دەنگ دان و نارەزایی دەربرین لەسەر جەنگی جیھانی .
لە ساڵی ١٩١٧ لە روسیا ئافرەتان کۆتا رۆژیان دیاری کرد لە مانگی فبرایر بۆ دەربرینی نارەزایی و مانگ گرتن لە ژێر دروشمی ( نان و ئاشتی ) ئەم جوڵانەوەش بوە ھۆی بەدی ھاتنی مافی ئافرەت لە دەنگ دان دا،
لە دوای جەنگی جیھانی دووەم ئاھەنگ گێران بەردەوام بوو لە ٨ مارس لە چەندین ووڵات .
لە ساڵی (١٩٧٥) نەتەوە یەکگرتوەکان دەستی کرد بە یاد کردنەوە و ئاھەنگ گێران ٨ مارس وەکو رۆژێکی جیھانی ئافرەتان ، دوای دوو ساڵ لە دیسەمبەری (١٩٧٧) کۆمەڵەی گشتی بریاری دا بە دیاریکردنی رۆژی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ مافی ئافرەت و ئاشتەوایی نێودوڵەتی، دوای ئەو رێکەوتە ھەموو ساڵێک وەکو رۆژی ئافرەتان یادی دەکرێتەوە.
ھەر بەم بۆنەیە سڵاو لەو ئافرەتانەی شکۆ و کەرامەت و ئافرەت بونی خۆیان پاراستوە و وەک جەنگاوەر ئاسا روبەروی تەواوی سەختی ژیان و بەربەستەکانی دەبنەوە وبەردەوامن و کۆڵنادەن ، ( پیرۆزە ٨ مارس ) .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.