مێژوو گەواهی بۆ مەزنی ڕێبەری نەتەوە دەدا

ئازاد نەسرەت ، زێ بادینان

مێژوو گەواهی بۆ مەزنی ڕێبەری نەتەوە دەدا

لە مێژووی تەمەنی خۆمدا و وا دەزانم ، لە كۆی مێژووی هاوچەرخی كورددا، ڕۆژێك نییە بە قەد ڕۆژی ڕیفراندۆم گەوورە و مەزن و شیاوی ڕێزو شانازی بێت ، بەتایبەتی بۆ خۆم .تامردن ئەمە هەر دەڵێمەو٥


ئەوانەی بەهای ئەو ڕۆژە کەم دەکەنەوە و ڕیفراندۆم دەکەن بەتاوان و جەنابی ڕێبەر و سەرۆکی پێ تاوانبار دەکەن ۰ ئەبێ ئەوە بزانن هیچ درەختێكی مەزن بە بەردەفڕكەی نەزان نەشكاوەو ناشكێ ، مرۆڤی پاك بە زەلكاوی زاری هیچ جاهیل و نەیارێ گەرد ناگرێت . یەك لەو فاكتەرانەی كە تاهەنووكە بزاوتی ڕەوای كوردی بە پاكی و پەسەندی هێڵاوەتەوە،زاڵ نەبوونی وێژەمانی پەڕگیریی و بنەماخوازیی فاشستی کۆنە پەرستانەبووە .با مەودا نەدەین لە كەناری ئازارەكانی ڕۆحمانەوە ئەم هزرە خاڵی و نەشیاوە ڕەخنە بكاتە ویستە مرۆیی و ڕەوشتی و ڕەواكانمان . زانین باشەو چاوكراوەیی دێنێ ،بەڵام. زانینی بێ دانایی جوانی و ئافراندنی مەزن ناهێنێ ، ئەوەی دەیزانین ئەگەر بە هەستی کوردانەمان و ئافراندنەوە نەگاتە دانایی ترسناكە،مەترسییە تەنیا بە هۆی زانینی هۆكاری ئازارەوە ئازار بارگاوی پەڕگیری كەین و پەلاماری جوانییەكانی دەرەوەی كەوشەنی ئەندێشەی خۆمان بدەین.


بۆیە هەرکاتێ گوێم لە بیر و وتەیەیەکی غەیرە نەتەوەیی دەبێت ڕۆحی بریندار م ئارام ناگرێت بەدەست خۆم نییە ، هەست دەكەم هەتكێكی هەرە مەزن كراوین . غرووری كوردانەمان شكاوە . بەدەست خۆم نییە ، ئارام بوونەوەم نییە.شكۆی شكاوی كوردستان و فرمێسكی توڕەی پێشمەرگەو وەقاحەتی خۆفرۆشان بەچركەش لەزەینم دەرناچێ .هەست دەكەم هەرگیز وانەكەوتووینەتە سەرچۆك وەکوو ڕۆژانێک کە دوژمنان لە سەرخاکمان عەرزی عەزەڵاتیان دەکرد وەکوو هەمان ڕۆژانی ئەنفال . ئەم دەم چەوتیەیی بەشەرافەتی نیشتمان و ئیرادەی گەل كراوە ،لەمێژووی جیهاندا ئەگەر بێ وێنە نەبێت، كەم وێنە نیە. هەست دەكەم ڕۆحی بریندارو لە خوێن گەوزاوی نەتەوە و نیشتمان ، بەپاساوی خۆفرۆشی فۆلكلۆریك دانامركێ .هیچ گەلێ لە مێژوودا مامەڵەی بە وێژدانی خۆیەوە نەكردووە. ئەگەر دەستی زێد فرۆشان باس لە ویژدانی بۆ بکەن .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.