مێگاواتێن کارەبێ زێدەبن ، بزانە کیژ دەڤەرێ یە؟

مێگاواتێن کارەبێ زێدەبن ، بزانە کیژ دەڤەرێ یە؟

دەزگەهێ مێدیایێ زێ بادینان
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، وێستگەی بەرهەمهێنانی (١٦٥) مێگاواتی گەرمیان دەست بەبەرهەمهێنانی کارەبا دەکات و دەخرێتە سەر تۆڕی نیشتمانی کارەبای هەرێمی کوردستان (kv132).

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیار وایە تا ١٥ی ئەم مانگە، لەلایەن کۆمپانیای ئەگریکۆوە دەست بەبەر هەمهێنانی کارەبا بکرێت لە وێستگەکە کە زۆربەی کارەکانی تەواوبووە بۆ ئەوەی دەست بەبەرهەمهێنان بکات و بخرێتە سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، بە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە، بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان زیاد دەکات بۆ (3700-3800) مێگاوات.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.