زێ بادینان – هەولێر
ئەندامی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان مەحموود محەمەد، وادەی كۆبوونەوەی داهاتووی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی ئاشكرا كرد.
لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا مەحموود محەمەد، لە پەراوێزی سەردانی شاندی پارتی بۆ لای یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، بە میدیاكانی راگەیاند، ڕۆژی شەممەی داهاتوو لە هەولێر، لەگەڵ یەکێتی كۆدەبینەوە.
ئەوەشی ئاشكرا كرد: بۆ کۆبوونەوە، پارتی هیچ مەرجێکی نییە و مەرجیش لە کەس قەبووڵ ناکات.
لەبارەی بەرێوهچوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانیش، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان به پێویستی ده‌زانێت هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌بچن و گوتی، “به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كارێكی گرنگی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه، پێویسته به‌ڕێوه‌بچن”.
ئەمە لە كاتێكدایە كە چەند رۆژێك لەمەوبەر، پارتی و یەكێتی كۆبوونەوەیەكی دیكەیان لە شاری سلێمانی ئەنجام دا و دواتر راگەیاندراوێكی هاوبەشیان بڵاو كردەوە.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.