مەسروور بارزانی ،، سێ جەنگی قورس و جیاواز لە یەك كاتدا
رێبوار حەمەلاو شوانی
ئەوەی لە هەنگاوە كردییەكانی مەسروور بارزانی لە ماوەی رابردوو و ئێستاشدا دەبینرێت ، شەڕی تیرۆرو پارێزگاریكردن لە قەوارەی هەرێمی كوردستان ، شەڕی گەندەڵكاران ، شەڕی داكۆكیكردن لە مافەكانی كورد لە یەك كاتدایە .سێ ساڵی رابردوو، هەنگاوە كردییەكانی مەسروور بارزانی ، هیستریایی دوژمنان و ناحەزان لێكەوتۆتەوە، چوونكە لەلایەن شەڕی پارێزكاریكردن لە گەل و نیشتیمانەكەی بەرامبەر دوژمنان وتیرۆریستان و میلیشاكان و ئینجا مووشەكباران و دڕۆنباران و وڵاتانی هەرێمی دژ بە قەوارەی هەرێمی كوردستان ، لەلایەكی تریشەوە، ئەو جەنگە قورسەی كە جەنگی گەندەڵكارانە كە هیچی كەمتر نییە لە تیرۆر و زۆر قورسە و لەوەش گرنگتر وكاریگەرتر شەڕی داكۆكیكردن و بەرگریكردنە لە مافەرەواكانی كورد وكوردستان چ لە سەر ئاستی عێراق و ناوچەكە و نێودەوڵەتییەوە.
هەر لەو كاتەوەی وەك سەرۆك وەزیرانی كوردستان دەستبەكار و پلانەكانی كردووە ، هەنگاوەكانی ڕێزدار مەسروور بارزانی بە شێوەی كردەیی چوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە ، یەكێك لەو هەنگاوانە كە هەموو كوردستانییەك چاوەرانی هەبوو پرۆسەی چاكسازی و نادادپەوەری بوو لە گشت جومگەكانی حكومڕانی هەر ئەوەش بوو بارزانی بە ئیرادەیەكی پۆڵایین و بەرهێزەوە بەڵام بە بوونی چەندین كۆسپ و ئاستەنگ دەستیپێكرا لە پێناو دروستكردنی متمانەی زیاتر لە نێوان حكوومەت و هاوڵاتیان و ئینجا سەقامگیری لە رووی سایكۆلۆژی تا هیچ درز و بۆشاییەك لە نێوان خەڵكی كوردستان و حكوومەتەكەیان نەمێنێتەوە وەك چۆن چەندین جار سەرۆكی حكوومەتی كوردستان ، جەختی لە سەر حكوومەتی هەموو كوردستانیان بە بێ جیاوازی كردۆتەوە نەك تەنها حیزبێك .
ئاشكرایە، لەگەڵ هەموو ئەو گەشەسەندن و پێشكەوتننانەی كە وڵاتانی ناوچەكە و جیهان لە رووی ئابووری وئاوەدانی و تەكنۆلۆژیاوە بەخۆیانەوە بینیووە ، بەڵام ئەستەمە هیچ وڵاتێك بە بێ كەمكورتی و خاڵی بێت لە گەندەڵی و قۆرخكاری ، لەگەڵ ئەوەشدا هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی یاسایی و دەستووری لەگەڵ ئەوەی لەلایەن دوژمنان و ناحەزانەییەوە لە سەر ئاستی نێوخۆیی و دەرەكییەوە ڕووبەڕووی گوشاری زۆری سیاسیی، دەروونی و سەربازی بووەتەوە بەڵام بە هۆی بوونی سەركردایەتییەكی ژیرانە و ئیدارەدانێكی باش دروست توانیوێتی لە رووی سەقامگیری سیاسی، ئەمنی ، دادپەوەری ، ئابووری بەرەو كۆمەڵگەیەكی خۆشگوزەران وئاسۆیەكی رووناكتر هەنگاو بنێت .
“خۆ گونجاندن لەگەل باری سەختی ئابووری كە كێشەیەكی جیهانیە، بۆ بەردەوامی دابینكردنی مافە سەرەتاییەكانی هاوڵاتیان”
بۆیە، دەبێ ئەو راستییە بزانین كە جەنگ و ڕووبەرووبوونەوەی گەندەلی و وشككردنی سەرچاوەكانی لەلایەن كەسانێكی هەڵپەرست و قۆرخكار ، هیچی كەمتر نییە لە جەنگی تیرۆر و جەنگی پارێزگاریكردن لە خاك و نیشتیمان ، چونكە ئەو جەنگە تەنها بە قسە ئاسانە بڕینی سەرچاوەكانی داهات و گەندەڵی ئیرادەیەكی بەهێز و بیری ژیر و سەركردەیەكی بڵیمەتی دەوێت.بۆیە، ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان و كابینەكەی لە بەردەم پەرلەمانی كوردستان و وەڵامدانەوەی گشت پرسیارەكان لە بواری مووچە و خزمەتگوزاری و خستنەڕووی بەڵگەنامە پێوستەكان ، ئاماژەیەكی روون و ئاشكرایە، بۆ سەركەوتنی كابینەی نۆیەم و سەرۆكی حكوومەتی كوردستان لە سێ جەنگی جیاوازە جەنگی پارێزگاریكردن لە ماف و قەوارەی كوردستان ، جەنگێكی تر و برەو دان و پێشخستنی پەیوەندییە هەمە چەشنەكان لەگەل ولاتانی ئیقلیمی و جیهانی، بەمەبەستی زێتر تێكەڵاوبوون بە جیهان و سوود وەرگرتن لە ئەزمونە سەركەوتووەكان و پالپشتیكردن لە قەوارەی هەرێمی كوردستان و ئارامی و سەقامگیری هەرێمی كوردستان و بوونی متمانەی هاوڵاتیان و نێردە دبڵۆماسیەكان بە دەزگا ئەمنیەكان دەستكەوتێكی هێندە مەزنە هیچ پێوەرێك پێوانەی ناكات. ،خۆ گونجاندن لەگەل باری سەختی ئابووری كە كێشەیەكی جیهانیە، بۆ بەردەوامی دابینكردنی مافە سەرەتاییەكانی هاوڵاتیان ،، موچە، پرۆژە خزمەتگوزارییەكان ،، بەڵگەییە لەسەر سەركەوتووی سیاسەتی كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
بەردەوامی جەنگی گەندەڵكاران و هەنگاوەكانی چاكسازی لە گشت جومگەكانی حكوومڕانییە و لە پێناو بەهێزكردنی پایەكانی ئابووری وڵات و دروستكردنی متمانەی زیاتر لە نێوان حكوومەت و كوردستانیانە ، لە هەمانكاتیشدا ، دەبێ ئەو راستییەش بزانین كە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی كوردستان تەواوكار و درێژەپێدەری كابینەكانی تری حكومەتی هەرێمی كوردستانە سەرە رای هەموو ئاستەنگ و ئاڵەنگاریەكان پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان بە ئاراستەی پێشكەوتن هەنگاو دەنێت. ئەوەش ئاماژەی سەركەوتنی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان لەو سێ جەنگە هەستیار و سەختەی كە لەماوەی رابردوو لە پێناو كوردستانێكی بەهێزتر و گەشەسەندووتر بە ئیرادەیەكی پۆڵایینەوە دەستی داوەتێ ..
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.