مەسروور بارزانی ،دیپلۆماتكار و دەوڵمەتداری بەهێز


رێبوار حەمەلاو شوانی


دوێنی پێشوازی و كۆبوونەوەی وڵاتانی كەندا و ئەمرۆی پێشوازیكردنی سەرۆككۆماری توركیاو بەرپرسانی پایەبڵندی ئەو وڵاتە لە سەرۆكی حكوومەتی كوردستان ئاماژەیەكی روونە بەو سیاسەت و دیپلۆماسییەتەی سەركردایەتیی سیاسی كورد بەرامبەر بە رووداو و پێشهاتەكانی ناوچەكە و چونێتی مامەڵەكردنی .
گشت سەردان و بانگهێشتە فەرمییەكان بۆ هەرێمی كوردستان و بە پێچەوانەوە لە سەر ئاستی وڵاتانی ناوچەكە و نێودەوڵەتیی بۆ ئێمەی گەلی كورد بە تایبەت كە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهان بە قۆناغێكی هەستیار دا گوزەر دەكات و بەتایبەت پارێزگاریكردن و راگرتنی باڵانس و ئینجا بەرە پێشەوەبردنی پەیوەندی سیاسی ودیپلۆماسییەكان لە سەر بنەمای هاوبەش و ئینجا پێداگری لە سەر مافەرەواكانی گەلی كورد و سازش نەكردن لە سەریان ئاماژەیەكی روونی سەركەوتنی ئەو دیپلۆماسییەتە كە سەركردایەتیی سیاسی كوردستان بەتایبەت بەرێز مەسروور بارزانیی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیرەوی دەكات بەتایبەت لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی و كەنەداو ئەوەش وایكردووە كە متمانە و سەنگی ئەم قەوارەیە زیاتر بەهێزتر بیێ‌ .
ئەگەر بە وردی هەڵوەستە لە سەر كارو جوڵە دیپلۆماسیەكانی سەرۆكی حكوومەت و كابینەی نۆیەم بكەین ، ئەوا بۆمان دەركەوت كە بە گشت تواناكانەوە رووبەرووی هەموو ئەو كۆسپ و رێگرییانە چ لە سەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەكی و رووداو و پێشهاتانە بووەتەوە كە ئەگەر پشوودرێژی و زانایی نەبوایە ئەوا ئاستەم بوو كە بتوانرێت پلان و نەخشەكان و ستراتیژی جێبەجێ بكات و تەنها خوڵانەوە دەبوو بەدەوری یەك بازنە دا كە ئەوەش خەونی ناخەزان دەبوو ، بەڵام ئەو ئیرادە پۆڵایینە بەرێزیان بوو كە رێگەی نەدا كە كۆسپ و ئاستەنگانی بەردەمی تێك بشكێنێت بەرەو ئایندەیەكی پر ئومێد و گەش .
ئاشكرایە، ناوچەكەو دونیا بەرەو پێشهاتی نوێی هەنگاویی ناوە، بۆیە ، سەرەرایی هەموو ئاستەنگ و نائارامییەكان هەڵی زێرین لە بەردەم گەلی كورد و هەرێمی كوردستان هاتوونەتە ئاراوە بەتایبەت لە بواری ئابووری و نەوت و غاز تا لەو رێگەیەوە داهات و بناغەی كوردستان زیاتر بەرەو پێشكەوتن و گەشەسەندن ببات ، هەر چەندە رێگرییەكی زۆر لەلایەن ناحەزان و وڵاتانی هەرێمایەتی بەتایبەت تاران و بەغدا دژەو هەنگاوە دەستوورییانە بوونی هەیە ،ئەوەیش لەرێگەی دادگایەكەوە كە بەناو فیدراڵی بەڵام لە بنەرەتدا لە ژێر فەرمانی تاران و سوپای پاسدارانەوە فەرمانەكانی دژی بە گەلی كورد و هەرێمی كوردستان جێبەجێدەكات ، لەگەڵ هەموو ئەو نەخشە و پیلانگێرییانە ناحەزان گوشارەكان و پەلاماردانەكانیان دژ بە هەرێمی كوردستان و بەتایبەت كابینەی نۆیەم و پارتی دیموكراتی كوردستان جێبەجێی دەكەن، لە پێناو رێگریكردن لە گەشەیەندن و پێشكەوتنەكانی كوردستان دەستپێكردووە .

راستە، ئەركی حكومەت لە هەموو قۆناغەكاندا ، خزمەتكردنی میللەت و دابینكردنی پێداویستییەكانە ،، بەڵام دەبێ‌ ئەو راستییەش لە بەرچاو بگرین ، هەموو كات لە كاتە هەستیارەكاندا ، دڵسۆزیی و بەرپرسیاریەتی و خۆ بەخاوەن زانینی گەل و نیشتیمان بەدەر دەكەوێت .
سێ‌ ساڵی رابردوو ، مەسروور بارزانیی رووبەرووی بەرپرسیاریەتییەكی مێژوویی بۆوە
لەلایەك جەنگی جیهانی كۆرۆنا
قەیرانی دارایی و دابەزینی نرخی نەوت
پەلاماردانی تیرۆریستی ، مووشەكی بۆ سەر هەرێمی كوردستان
چەندین رووداوی سروشتی و نا ئاسایی
هێرش و پەڵاماردانی ناوخۆیی و دەرەكی و پیلانگێری سەخت و قورس .
ئەو قوتابخانە و رێبازەی كە تێیدا ، سەرۆكایەتی حكومەت و گشت دڵسۆزانی تری تێیدا پەروەردە بوونە ، فێری ئەوە بوونە ، كە هەموو كاتێك بەرژوەندییە باڵاكانی گەلی و نیشتیمان پێش هەر بەرژوەندییەكی تری حزبی و شەخسی بكات .. لەگەڵ خەم و ناوخۆشییەكانی میللەتەكەی دا هەڵ بكات .
پێوستە خەڵكی كوردستان شانازی بە سەرۆكی حكومەتەكەی خومان بكەین و دەستخوشیش لێ بكەین .چونكەئەمجاڕەش سەلماندی كە سەركردەی تێپەڕاندنی قەیرانەكانە
و هەمیشە لە سەنگەری بەرگریكردندایە بو پارێزگاری كردن ل گەل و نیشتیمانەكەی. لێرەدا ، هەموو ئەو راستیانەمان بۆ دەردەكەوێت كە هەست و بوونی سەرۆكایەتی حكومەت ، بەرپرسیاریەتی و دڵسۆزییە بەرانبەری بە گەل و نیشتیمانەكەی..
بەڵام بەدڵنییاییەوە، هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی دەستووری و یاسایی ـ لە ژێر هیچ گوشار و گەلەكۆمەكی و مووشەكباران دەستبەردار و سازش لە سەر مافە دەستوورییەكانی ناكات ،چونكە مێژوو سەڵماندوێتی كە ئیرادەی گەلی كورد لە هەموو پیلان و چەكی كوشندە دوژمنان بەهێزە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و زڵهێزان و وڵاتانی ناوچەكە پشتیوانی سیاسەت و دیپلۆماسی هەرێمی كوردستانن بەتایبەت بەرێز مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان كە لە سەر بنەمانی بەرژوەندی هاوبەش و پێشكەوتنی زیاتر هەرێمی كوردستانە .

  • دکاری هەموو بابەتێن خو ببینی ….

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.