مەسروور بارزانی لووتكەی دیپلۆماسی كوردستانی بەهێزتر ..


رێبوار حەمەلاو شوانی


بەهێزكردنی پەیوەندییە دیپلۆماسی وەك پردێك بۆ پەیوەندی و بەرژوەندییە هاوبەشە ئابوورییەکان بەیەكێك لە شادەمار و هەرە گرنگی لە وباری بووژانەوەی هەر وڵات هەژمار دەکرێت، هەرێمی کوردستانیش وەك قەوارەیەكی یاسایی و دەستووری و بەپێی ئەوەی کە خاوەن سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتییە، بەتایبەت لە لە بوارەی نەوت و غازی سرووشتی، بەمەش دەتوانرێ ژێرخانێکی ئابووریی دوور مەودا بۆ ئایندەی خۆی بونیات بنێت، ئەمەشیان بە لێهاتوویی و ژیری کەسانی لێزان و ئەکادیمیا دەکرێت کە گومان لەوەدا نییە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەفدی یاوەریان ڕۆڵ و ئەزمونێکی باشایان هەیە لە پەیوەندییە سیاسی و ئابووری ودیپلۆماسییەکان.
ئەگەر هەڵوەستە لە سەر ڕەخساندندن و فەراهەمكردنی ئەو پەیوەند و بەرژوەندییە هاوبەشەكانی كوردستان و وڵاتانی ناوچەكە و جیهان بكەین و بەتایبەت دوای هەموو ئەو سەردان و بانگهێشت و جووڵە سیاسیی و دیپلۆماسییە سەرکەوتووانەی كە لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی لە لایەن مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەپێناو زیاتر ناساندنی شوناس و بەهێزتركردنی پێگە و ئینجا دۆزینەوەی دەرفەتی زیاتر بۆ قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان، ئەویش بە ئامانجی بەرەوپێشبردن و فەراهەمکردنی ئایندەیەكی پرشنگدار کە ڕەنگدانەوەی دروشمی سەرەکیی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بێت کە خۆی لە کوردستانێکی بەهێز و سەقامگیر دا دەبینێەوە. لەماوەی سێ‌ ساڵی رابردوو، توانیوێتی ئاستی پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەكان بگەێنێتە لووتكە و متمانەیەكی بەهێز هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی دەستووری لە عێراق، مافی ئەوەی هەیە پێوەندیی نێودەوڵەتی لە چوارچێوەی دەسەڵاتەكانی دابمەزرێنێت، پەرەپێدان و بایەخدانی هەرێمی كوردستانیش بە بنیاتنانی پێوەندیی دۆستانە و دروستكردنی بەرژەوەندیی هاوبەش لەگەڵ وڵاتان، وای كردووە ئاستی پێوەندییەكانی فراوان ببێت.
بیروهزری و دوونیابینی و ئایندەبینی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەبێتە جێگەی بایەخی بەشدارانی كۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆسی سویسرا كە تێیدا ، نزیکەی 2500 لە سەركردە و سیاسەتمەدار، دیپلۆماتكاری و خاوەن كۆمپانیا، کۆمەڵگەی مەدەنی و میدیاکار بەشدارن تیایدا، بۆ ئەوەی بیروڕا و ڕوانگەکان ئالوگۆڕ بکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری هاوبەش بۆ هەموو ئەو پرسە ناوچەیی و جیهانییە جۆراجۆرانەی کە وەک ئاڵنگاریی گەورە هەژمار دەکرێن لەبەردەم جیهان.
هەروەها ، گرنگیی بەشداریی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەوەدایە کە ئەم کۆڕبەندە و ڕاسپاردەکانی، لەمیانەی گفتوگۆکانی نێو کۆڕبەندەكە دێنە ئاراوە، دەبنە بەر بنەمای دۆزینەوەی چارەسەری بۆ کێشە و قەیرانەکان لە ئایندەدا ، بۆیە، دیدوبۆچوونی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان كە شان بەشانی دەوڵەتانی تری جیهان بەشدار دەبێت لە داهاتووی جیهان، کە ئەمەش ئامانجی سەرەکیی خودی سەرۆکی حکوومەتە کە هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم بە وردی کاری لەسەر کراوە.
لەلایەكی ترەوە ، هەرێمی كوردستان روانگەیەكی ئاشتیخوازانەی هەبووە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و توانیویەتی دامەزراوە دیموكراسییەكانی پەرە پێ بدات، دووپاتی كردەوە، بۆیە هەرێم بووەتە كاراكتەرێكی گوێ لێگیراو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا.بوونی ڕوانگەیەكی ئاشتیخوازانەی هەبووە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و توانیویەتی پەرە بە دامەزراوە دیموكراسییەكانی بدات، بۆیە ئاستی مامەڵەی دەوڵەتان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی بەرزدایە، بەجۆرێك هەرێم لە گشت كۆڕ و كۆبوونەوە نێودەوڵەتییەكاندا ئامادەبوونی هەیە و وەك كاراكتەرێكی گوێ لێگیراویش مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت.هەروەها هەرێمی كوردستان توانیویەتی خۆی لەگەڵ دۆخی نێودەوڵەتیدا بگونجێنێ و هیچ نەبووە بە لایەندار لە كێشە و گرفتە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەكاندا، بەڵكو هەمیشە لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەكانی هەرێم و گەلی كوردستان مامەڵەی كردووە.هەروەها خەڵکی هەرێمی کورستانیش کە خاوەن سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی نەوت و غازی سرووشتیە ، هیوایەکی زۆریان لەسەر هەنگاوەكانی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵچنیووە تا بەشێوازێکی زۆر لێزانانە لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی كار بۆ پێشخستنی ئابووری كوردستان و گەشەسەندنی بكات و كە بەدڵنییاییەوە دەستکەوتی ئەم سەرچاوە سروشتیانە لەخزمەت بەرژەوەندی باڵاكانی كورد وكوردستان سوودی لێوەردەگیرێت و بەكاردەهێنرێ‌.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.