مەسروور بارزانی پەیامی كوردپەوەری و نیشتمانپەوەری لە وڵامیی میدیاكاراندا
رێبوار حەمەلاو شوانی
دیداروگفتۆگۆی سێ كاتژمێری و ڕاشكاویی ڕێزدار مەسروور بارزانی لەگەڵ میدیاكانی حیزب ولایەنە سیاسییەكانی كوردستان بە پارتی دیموكراتیشەوە ، ئاماژە و پەیامێكی روون و ئاشكرا و گرنگ بوو لە قۆناغێكی هەستیاردا كە كوردستان، ناوچەكە و عێراقیدا تێیدا گوزەر دەكات ، بەتایبەت وەڵامدانەوەی خاڵ بەخاڵی میدیاكاران و دڵسۆزانە و خاكەڕێیانە لە بارەی سێ ساڵ تەمەنی كابینەی نۆیەم و دەستبەكاربوونی و هەموو ئەو كۆسپ و ئاستەنگانەی كە هاتنە پێشەوە و وروژاندنی پرسی گرنگ و روونكردنەوەی پێوست و تێروتەسەڵ وەڵامی هەموو ئەو گومان و پرسیارانە بوون كە لەماوەی رابردوو زۆرێك لە میدیاكان بە بێ خوێندنەوەی وردبینانە و ژیرانە پەڵاماری سەرۆكی حكوومەت و هەنگاوەكانی كابینەی نۆیەمیان دەدا لەكاتێكدا ، ئەوەی جێبەجێكراوە و جێبەجێ دەكرێت هەموو لە رووی دەستبەرو فەراهەمكردنی ئازاد و دیموكراسی بۆ كاری میدیایی و هەمیش ئەو گومانانەی كە گوایە بەرێزیان وەك بەرپرسێكی پێشوویی دەزگایەكی ئەمنیی كە مێژوو گەواهیدەرە چۆن كوردستانی لە هەڕەشە و تیرۆر و مەترسی گەورە پاراست ئەمڕۆش بەهەمان روحییەتی پارێزگاریكردن لە دەستكەوتەكانی گەل و نیشتیمانەكەی لە سەنگەری پێشەوەیە ، بۆیە، سەرۆكی حكوومەتی كوردستان بەو دیدارودانیشتینە ڕووبەڕووە لەگەڵ میدیاكارانی كوردستان لەلایەك وەڵامی گونجاویی پرسیار و ڕەختەكان و لەلایەكی تریش كاروپلانەكان و كێشە و چارەسەرییەكانی حكوومەتی كوردستانی پێشكەش بە ئامادەبووان كرد .
ڕێزدار مەسروور بارزانی لە گووتار و سەرنجەكانیدا ، ئەوەی جێگەی بایەخ و گرنگ بوو ، ئەو راستییە بوو كە پێوستە میدیا و میدیاكاران بە هەموو جۆرەكانییەوە ، پێوستە هەستی نیسشتمانپەوەری و كوردپەوەری تێكەڵ بە كارە ئیدارەییەكانی حكوومەت نەكەن، لە هەمان كاتیشدا ئەو راستییە هیچكات فەرامۆش نەكەن كە هەموو ئەو دەستكەوتانە و دامەزراوانە بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی دەیان ساڵەی هەمووانە بە گشت هێزولایەنەكانەوە ، پێوستە هەمووان ئەرك و بەرپرسیاریەتییان لە پاراستن و بەرگریكردن جێبەجێ بكەن ، لە هەمانكاتیشدا ئاماژەی بە پرسێكی گرنگ دا كە ڕكابەرە حیزبییەكان و كەسییەكان تێكەڵ بە هەستی نیشتیمانپەوەری و كوردپەوەری نەكرێت ، زیانگەیاندن بە پیرۆزی و مێژوو و شكۆ گەلەكەمان كە هەموومان لە نێو ئەو نیشتیمانە دا دەژین ، جارێكی تر بەدەستی خۆمان شكۆ وئیرادەمان بخەینەوە ژێردەستی داگیركەران و خوێن شەهیدان و ماندووبوونی پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو دڵسۆزان وخەباتگێران بە فیرۆ بدەین و بۆیە، پێوستە گووتار و پلانی میدیایی لە چوار چێوەی خۆشەویستی بۆ نیشتیمان و یەكتر قبووڵكردن و گرنگیدان بێت بە مێژووی پر شانازی و سەروەریمان و دژایەتیكردنی نەیارانی كورد وكوردستان.
سەرۆكی حكوومەتی كوردستان .
“سەرۆكی حكوومەتی كوردستان بەو دیدارودانیشتینە ڕووبەڕووە لەگەڵ میدیاكارانی كوردستان لەلایەك وەڵامی گونجاویی پرسیار و ڕەختەكان و لەلایەكی تریش كاروپلانەكان و كێشە و چارەسەرییەكانی حكوومەتی كوردستانی پێشكەش بە ئامادەبووان كرد “
بە دڵێكی فراوان و رۆحییەتێكی وەرزشی و بەرپرسیاریەتییەكی كوردپەوەرانە و سنگێكی فراوان هەموو ڕەخنەكانی وەڕگرت و ڕاشكاوانە باسی هەموو كەم وكورتییەكان و كێشەكان و لە هەمانكاتیشدا خستەڕووی چارەسەرییەكان كرد ، وەك هەمیشە بەرپرسیاریەتیی بە ئەستۆگڕت ، بە ووردبینانە وەڵامی و دڵسۆزانە وەڵامی هەموو میدیاكارانی دایەوە و ئەوەی بەدیكرا ڕاستگۆیی و روونی وەڵامەكانی بوو بەرامبەر ئامادەبووان و لە هەمانكاتیشدا وەك بینرا هیچ دڵ نیگەرانی و گڕژبوونێكی بە ڕەخنەكان پێوە دیار نەبوو بەڵكو بە سینگێكی فراوان وەڵامیی ئامادەبووانی دایەوە، ئاماژەی بە زۆر پرسی گرنگی دا كە پێوستە میدیاكاران وەك ئەرك و بەرپرسیاریەتی جێبەجێی بكەین ئەو باسكردن و پیشاندان و جیاوازاییەكانی بوونی ئازادی و ئاوەردانی گەشەسەندنی هەرێمی كوردستانە بە بەراوەرد لەگەڵ ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بوو كە سەڕەرایی بوونی دەیان میلیارد سەروەت و سامان سەڕەتاییترین خزمەتگوزاری وەك ئاوی خواردنەوە و ڕێگەوبان و تەندروستییەیان بۆ فەراهەم نەكراوە .
بۆیە، دەتوانین بڵێن كە ، دیداری ڕێزدار مەسروور بارزانی و میدیاكارانی كوردستان ، پەیامێكی روون وئاشكرا بوو بۆ هەموو خەڵكی كوردستان و نەهێشتنی هەموو ئەو گومانانە بوون كە ڕەنگە بۆ هاوڵاتیانی كوردستان بە شێوەیەك هەستیان بە پەیوەندیی و كاری میدیایی كوردستان و ئینجا كاروچاڵاكییەكانی حكوومەتی كوردستان زیاتر ئاشناتر و روونتر بوونەوە ، بەو واتایەی كە هەر هەواڵ وبایەتێك كە لایەن میدیاییەوە بڵاو دەكرێتەوە نابێت بە خێرایی باوەری پێبكەین و نەك ئەو راستییەش كە هەموو ئەو چەواشەكارییان و پرۆپاگەندانەی كە دژ بە حكوومەتی كوردستان دەگوترێت ڕاست بن ، پێوستە میدیاكان كاربۆ خۆشەویستی خاك و نیشتیمان و دەستكەوتەكانیان بكەین و هیوا و ئومێد لە جیاتی بێ ئومێدی و ڕەشبینی دروست بكەن و چونكە ئەو نیشتیمان و حكوومەتە ماڵی هەمووانە نەك تەنها حیزب و لایەنێك و دەبێت هەموو لایەنێك و بەتایبەت میدیاكان و هەموو تاكێك لە ئاست ئەرك و بەرپرسیاریەتیی دابێت لە پێناو ئایندە و ئاسۆیەكی گەشتر و رووناكتر .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.