مەلا عەبدوالکریم مەدڕیس چی ووتوە….؟

نووسینی .. فاروق کسیل حسن

ملا عبدالکریم مدڕیس خوای لێ ڕازی بێت دەفەرمووێت سێ دەرد دەرمانیان نییە:
۱.بێ عەقلی
۲. پیری
۳. مردن
ئەگەر سەرنجێک بدەینە ئەمانە ئەوا بێ عەقلی لەچەند مروڤێک دا هەیە وا دەردەکەوێت تەنیا بۆ کات بەسەر بردن دورستکراوە بێ ئەوەی شتە خراپ و باشەکان لێ دەر بکاتن تەبعەن بێ عەقلی هندێک مرۆڤ لەچەند بارەدۆخێك دەردەکەوێ بێ ئەوەی هندێک جاریش بەخۆی هەست پێ بکاتن:
هەیە کاتی نوێژە خۆی لەسەر ڕێ ئەباتن
هەیە بێ ڕێزی بەرامبەر خەلک ئەکاتن
هەیە کاری خراپ و کردوەی خراپ ئەکاتن
هەیە بۆ بەرژەوەندی خۆی درۆ ئەکاتن
هەیە مالی فەقیر و هەژار ئەخواتن یان بێ ڕێزی بەرامبەر دایک و باوک و هاوسەرەکەی ئەکاتن یان ئیتر زۆری تر ئەمانە تەنیا ، ناکەونە چوار چێوەی بێ عەقلی مرۆڤ بەلکو بگرە بێ ڕەوشتی و بێ هەستی ئەوە دەگرێتەوە،
بیریش: یێک لەو دەردانەیە کە تەنیا دەرمانەکەی لای خوای گەورەیە ئەگەر نا هندێک مرۆڤ هەن کاتێک تەمەنیان گەورە ئەبێت چەند شتێک ئەکەن بەس لەبەر ئەوەی ڕووخساری پیریان دەرنەکەوێت و خەلک هەست پێ نەکات بەلام ئەمەش بێ سوودە چونکە تەمەنی مرۆڤەکان کاتین ئەوەی دەمێ نێتەوە تەنیا کار و کردەوەکانیانە لە دونیا ، لەگەل ڕێز بۆ هندێک پیرەکان زۆر باش و تەقوادارن بەلام هندێکیشیان هەن هەر لەسەر ئەو عەقلەی جارانن تا دەکاتە ئەو ڕادەیەی کاری زینا و شتی خراپ ئەکاتن بێ ئەوەی بیر لەوە بکاتەوە کە تەمەنی بەرەو مردن ئەڕواتن زۆری نەماوە بگەڕێتەوە لای خوای گەورە.

مردن.. ئەو ڕێگایەیە کە چارەنووسی هەموو شتێک یێک لا ئەکاتەوە، وە کۆتای هەموو مرۆڤەکانیش مردنە
بۆیە کەتۆ لەم دونیایە بۆ هاتویت تاکو کارێکی باش و چاک بکەیت بۆ ئەوەی کەمردیت بەو کارا باشانە بگەڕێیەوە لای خوای گەورە ، بەلام هندێک مرۆڤ هەن ئاگایان مردن نییە خەریکی ئەم دونیایەن
هەروەها خوای گەورە دەفەرمووێت .. پێیان بلێن خۆشیەکانی زۆر کەمن ئیتر کەسانی تێگەیشتوو ئەگەر لەم پارچە ڕستەیە بکەن ئەوا کار بۆ قیماتەی خۆیان ئەکەن نەک دونیا
هەروەها لە ئایەتێیکی تر دەفەرمووێت:(کُل نفس ذائقە موت)واتا ئەبێت هەموو نەفسێک تامی مردن بچێژێ

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.