ناسەقامگیری لە عێراقدا..
پەری محەمەد
سیاسەتی عێراق چەقبەستووە،بەردەوام لە لێواری ململانێیەکی نوێدایە هیچ گەرەنتیک نیە بەیانی چی روو دەدات حزبەکان خاوەنی هیزی خۆیان و هەر کات بیانەویت شەقامەکانی بەغداد دەگرن ئەوەش وای کردوە حکومەتەکانی رابردوو هەموویان لاواز بن بەرامبەر میلشاکانی عیراق و نەتوانن بناغەیکی باشی حوکمرانی پیشکەش بکەن.
کاتێک ڕژێمی سەدام لە ٢٠٠٣ ڕووخێندرا کۆتایی هات، خەلکی ئومیدی وابوو ئیتر کۆتایی نەهامەتیەکانە بۆ ئەوان بەس پیچەوانی خەونی عیراقیەکان بە هۆی دەستیواردانی ئیقلیمی سەدان هاوشیوەی سەدام خۆیان خستە دامەزراوەکانی عیراق و رۆژ بە رۆژ خراپتر روو لە عیراقیەلان دەکات بۆ نمونە سیاسەتمەدارانی عێراق بە هەموو شێوەیەک خۆیان سەلماندوویانە کە شایستەی دەسەڵات نین. ئەوان ئامادەن بەرژەوەندییەکانی خۆیان بخەنە پێش بەرژەوەندییەکانی وڵات بە گشتی، تەنانەت ناتوانن لەسەر ئەو شتانە ڕێکبکەون کە دەبێ ئاسان بن تاکە شتێک کە ئیستا عێراقییەکان بتوانن لەسەری ڕێک بکەون ئەوەیە کە ئەوان لەلایەن سیاسەتمەدارانی ئێستایانەوە نوێنەرایەتی ناکرێت.
دواجار حکومەتی عێراق سەرکەوتوو نابێت تا حکومەتەکەی نوینەرایەتی راستەقینەی خەلکی نەبیت و ئابوورییەکی سەقامگیر و وڵاتێکیان نەبێت کە لە هێرشە تیرۆریستییەکان سەلامەت پیپاریزت تاکە ڕێگە بۆ ئەم کارە ئەوەیە کە حکومەتێکی ڕێکخراو هەبێت کە سەرکردەی نوێی بەهێزی تێدابێت کە ڕازی بن لەسەر ئەوەی پێکەوە کار بکەن بۆ باشی وڵاتەکەیان.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.