نرخی نەوت بەهاکەی بەڕێژەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد 

ئەمشەو نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهان گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هات و بەهاکەی بەڕێژەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 
بەگوێرەی ئاژانسەکانی بۆرسەی جیهان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٨٤ دۆلارو ٢٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٣ دۆلار و ١٨ سەنت بوو.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٨١ دۆلار و ٤٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٠ دۆلارو ٤٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە کەمبوونەوەی نەوتی عەمبارکراویی ئەمەریکا و خواستی بازاڕەوە هەیە لەسەر نەوت.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.