نه‌وت ،خاك وئاویی كوردستان هه‌موویی سه‌روه‌ریمانه
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
ئاو،خاك، نه‌وتی كوردستان سه‌روه‌ری وشكۆی هه‌ر نیشتمانێك و ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌كی ڕه‌سه‌نه ، ئه‌وانه‌ی كه داوای خۆراده‌ستكردن و راده‌ستكردنی خاك و ئاو و نه‌وتی كوردستان ده‌كه‌ن ، خاوه‌نی هیچ شكۆ وئیراده و باوه‌ر به‌خۆبوون و خۆشه‌ویستی نین بۆ گه‌ل ونیشتمانهكهیان ته‌نها حهزوئارزهوه شه‌خسییه‌كانیان نه‌بێت،له پاڵ ئه‌وه‌شدا چونكه ئه‌و جۆره كه‌س ولایه‌نانه‌ی خاوه‌نی هیچ مێژوو و ده‌ستكه‌وتێك نین زیاتر دوژمنان وناحهزانی كوردستان به‌كاریان دێنن له دژی مێژوو وخه‌بات و شكۆمهندیمان .
ئێمه له ناوچه‌یه‌كدا ده‌ژین كه دوژمنان وداگیركه‌ران هه‌رگیز خوازیاری ئه‌وه نین كوردوكوردستان خاوه‌نی شكۆ وسه‌روه‌ری خۆی بێت و به‌تایبه‌ت كه زیاتر له یه‌ك سه‌ده‌یه نه‌وت وسه‌روه‌ت و سامانی كوردستان بێجگه تاڵانبردنی وبهكڕینی چه‌ك وفرۆكهی و تانك بۆ به‌كارهێنانی بۆ وێرانكردنی كوردستان و له‌ناوبردن وقڕكردن وهه‌وڵی ڕیشه‌كێشكردنی مۆڕكی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لی كورد به‌كارهات و ئه‌و زێهینهیته تا به ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه .
دوژمنان وناحهزانی گه‌لی كورد، ئێستا هیچ پاساوێكیان نه‌ما بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی كورد وڕێگری بكه‌ن له گه‌یشتن به مافه‌ره‌واكانی ،ئێستا كه نه‌وتیشمان هه‌نارده نه‌ده‌كرد ،به پاساویی كوردبوون وكوردایهتیی هه‌وڵی له‌ناوبردنی ئێمه‌یان ده‌دا، سه‌ڕه‌رایی ئه‌وه‌ی كه هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی ده‌رهێنان و ئیداره‌دانی نه‌وت وغازی كوردستان پەسەندکراویی کوردستان و دوو مادەی دەستوری هەمیشەیی عێراق هەناردەکراوە کورد لەوە سەرکەوتووبوە چونکە یاسایی نەوت و غازی هەبوو عێراق تائەم ساتەش بێ یاسایی نەوت وغازە! بڕینی بودجە بەنیەتی سیاسی و دەس هەڵگرتن لەئاو خاکی بەشێکی گرنگی کوردستان لەساڵی2014نەیتوانیوە چۆکی پێدابدات کەم و زۆر لەگەڵ فشاری ناوخۆ و پلانگێڕی و گەلەکۆمەی ناوخۆ و دەرەوە بەڵام توانیوێتی ئیدارەی خۆی به سه‌ركه‌وتوویی بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی عێراق پێشێڵێكی زۆری ده‌ستووری به‌ڕێگه‌ی نه‌ناردنی ماف وشایستهداراییهكانی كوردستان كردووه.
نه‌یارانی كورد ،ئێستا شه‌ڕێكی میدیایی وده‌روونی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن ،ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه به‌تانكی ئابرامز و گه‌له‌كۆمه‌كی بۆ داگیركردن و كۆتایی هێنان به قه‌واره‌ی هه‌رێم نه‌یانتوانیی ، ئێستا به ڕێگه‌ی هه‌ندێك دادگا وبه پاڵپشتی نه‌یارانی كورد ، خه‌ونی خۆڕاده‌ستكردنی خاك و نه‌وت و شكۆیی كوردستان بێنه‌دی ، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی بێ لایه‌ن هه‌بێت ، عێراق تاوانباری سه‌ره‌كییه بۆ جێبه‌جێ نه‌كردنی مادده ده‌ستوورییه‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڕێمی كوردستان به‌تایبه‌ت مادده‌ی 140ی ده‌ستوور و ماف و شایسته داراییه‌كانی.
لێره‌دا،ئه‌گه‌رعێراق پابه‌ندی ده‌ستوور و بنه‌ماكانی هاوبه‌شیی بووایه و یاسایی نه‌وت وغاز له سه‌ربنه‌مای هاوبه‌ش و لێكتێگه‌یشتن جێبه‌جێ بكرایه ، نه‌ك هه‌ر هیچ كێشه‌و گرفتێك نه‌ده‌بوو ، به‌ڵكو پێوستی متمانه‌ی زیاتریش دروست ده‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به‌رامبه‌ر كوردستان ده‌یكه‌ن و هه‌ر جاره‌و به‌شێوه‌یه‌ك پیلانگێری دژی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت ، ئامانجه‌كه ته‌نها شه‌ڕێكی نه‌رمه بۆ شكاندنی شكۆولاوازكردنی سه‌نگ وپێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌وانه‌ی كه دوێنی خاكی كوردستانیان به چه‌ند كاتژمێرێك راده‌ستی ئاغاكانیان كرد ، ئێستاكه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ی خه‌ونی نیوه‌كه‌ی تری ده‌بینن به پاڵپشتی ئاغاكانیان ، چونكه بابه‌ته‌كه زۆر له راده‌ستكردنی نه‌وت و غازیش گه‌وره‌تره ، بابه‌ته‌كه ته‌نها ژێرده‌ستكردن وكۆیڵهكردنی گه‌لی كورد و ژێردهستكردنێتی ، به‌دڵنییاییه‌وه ئه‌و كارته‌ش یان ئاشكرا و سووتاوه و ئیراده‌ی كورد زۆر له پیلانگێری ناحه‌زان به‌هێزتره و ئه‌وانه‌ی كه خاك و ئاو و نه‌وتی كوردستان به بێ بایه‌خ ده‌زانن خۆیان هیچ بایه‌خ وگرنگیان نییه چونكه په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی ناحه‌زان و دوژمنانی ئه‌و گه‌ل و نیشتمانهنن كه به خوێن و ماندووبوونی پێشمه‌رگه وخه‌باتی ده‌یان ساڵه‌مان هاتوونه‌ته‌دی .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.