نەتەوە یەکگرتووەکان بانگهێشتی قوتابییەکی زانکۆی سۆران دەکات.

زێ بادینان:

راگەیاندنی فاکەڵتیی یاساو زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن لە زانکۆی سۆران بڵاویکردەوە ” ڕۆژی یەکشەممە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ قوتابی محەممەد سەلمان، لەسەر بانگهێشتنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی بارەگای ئەو رێکخراوەی کرد لە جنێفی پایتەختی سویسڕا.

لە سەردانەکەیدا قوتابی ناوبراو چاوی کەوتووە بە زۆرێك لە نێردە و نوێنەر و دیپلۆماتکارانی وڵاتان لە گرنگترینیان وڵاتانی (ئەمریکا، فەڕەنسا،سویسڕا،هەنگاریا،ئایسلەندا،کەنەدا،…) بوون،

باس لەوەکراوە ئەم بانگهێشتانامەیە بۆ قوتابی محەمەد سەلمان گرنگی و سوودی زۆری هەبوو هەم وەکو قوتابی کە توانی پەیوەندیەکی باش لەگەڵ نێردە و دیپلۆماتکارە جیاوازەکانی نێو نەتەوە یەکگرتووەکان دروستبکات، هەمیش بۆ نەتەوەی کورد کە بە لۆبیکردن و بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لەنێو نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەنگی گەورەترین نەتەوەی زوڵم لێکراوی بێ دەوڵەتی گەیاند بەهەرچی نێردەی وڵاتانی جیهان و دیپلۆماتکار و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانە .

جێگای ئاماژەپێدانە محەممەد سەلمان قوتابی قۆناغی چوارەمی بەشی زانستە سیاسییەکانە لە زانکۆی سۆران ـ فاکەڵتیی یاساو زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن ،لە ئێستادا بۆ کۆڕسێکی خوێندنی لە پەیمانگای گرینۆبڵی فەڕەنسی بۆ زانستە سیاسییەکانە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.