نەفرەت لە گەردەلوول و تەپ و تۆزی عەرعەر
نەفرەت لە گەردەلوول
ئەسرین شوانی
نەفرەت لە گەردەلوول وئەنفالی بارزانیەکان ئەو برینە ساڕێژ نەبوەی کە داخی نەنابێ بە دڵی هەموو کوردێک داو، برینی نەخستبێتە سەر ڕوحی گشت تاکێکی کوردیەوە، ئەگەر کەمێک وردبینەوە دەبینین دوژمنانی گەلەکەمان چۆن سود لە ئاسمان و ڕێسمانیش دەبینن بۆ لەناوبردن و قڕکردنی گەلەکەمان وەک ئەنفال کە لە ئایەتێکی قورئانەوە هاتوە ڕەوای بە دوژمن دەدات قڕمان بکەن شۆخەکانمان بکەن بە سەبایەو جوانیان لەکەدار بکەن و سەروەت و کەلتورو فەرهەنگمان تاڵان و ئەتک بکەن .
دە سەیر بکە ئەم هەموو تاوانەی کە کراوە بەرامبەرمان هەموو بیرچونەتەوەو تەنها یەک ڕۆژ لە ساڵێک دا بەڵام جگە لە بەرکەوتەی ئەنفال کە ئازاری زامەکەی هەست پێ دەکات کەسمان و لایەنە پەیوەنی دارەکان و حکومەت و دەسەڵاتداران هەست بە ئازاریان ناکەن و لە ساڵێک دا یەک ڕۆژ بەدەیان کەموکوڕیەوە دەکەنە یادەوەری و تەنها برینە ساڕێژنەبوەکەی پاشماوەی ئەنفالەکان دەکولێننەوە ،ئەمڕۆ سی و هەشت ساڵە بەسەر ئەوکارەساتەدا تێ دەپەڕێت ئەبوایە ئێستا دوا ئەنجامدەری کارەساتی ئەنفال سزا بدرانایە کە چی تا ئێستاش وەک پیویست نەتوانراوە بە فەرمی بکرێتە تاوانێکی نێودەوڵەتی و بە جینۆساید بناسرێت.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.