هاونیشتیمانیان کێییان پاداش کرد وکێییان سزادا

سەگڤان هالو

سەرەتا دەمەوێت ئاماژە بۆ ئەوە بکەم کە هەڵسەنگاندنی ئەمجارەی هاونیشتیمانیانی هەرێمی کوردستان بۆ حزب و لایەنە سیاسیەکان لەجێی خویدا بوو
هندێک حزب کەوتنە بەر سزادانی گەل
و گەل دەنگی پێ نەدان بۆ هندێ حزبیش گڵوپی سوور پێکرا و حزبی سیاسیش هەیە گەل بە شانازییەوە دەنگی پێدا پاداشتی کردەوە

ئەمەش ئەوە دگەیێنێت کە گەلی کوردستان چاودێرێکی ووردە بەسەر لایەنە سیاسیەکانی کوردستانەوە و گەیشتۆتە ئەو ئاستەی هۆشیاری ڕامیاری کە دەتوانێت لایەنەکان لە بێژینگ بدات و لەیەکیان جیا بکاتەوە

مایەی خۆشحاڵیە کە ئەمڕۆ جەماوەری کوردستان چارەنۆسی خوی و وڵاتەکەی ناداتە دەست ئەو لایەنە سیاسیانە کە بونی خیانەتی نیشتیمانی و درو ،چەواشەکاری،ئیڕهابی فیکرییان لێدێت
بەردەوام دژایەتی گەل و خاکی پیڕوزی کوردستان دکەن و سازش لە سەر هەموو شتێک دەکەن بو بەرژەوەندی تەسکی حزبی و تاکەکەسی خۆیان

بەڵکۆ ئەولایەنە سیاسیەیان هەڵبژارد کە نە سازشی کردووە و دەکات هیچ کاتێک
هەمیشە لە سەنگەری گەل و نیشتیماندایە و بەرگری لە کەڕامەت و ناسنامەی نەتەوەییان دەکات باجەکەشی هەر چییەک بێت ئامادە بووە و ئامادەیە بیدات هەرگیز خۆی ناچەمێنێت بۆ هیچ ناحەزێکی نێوخۆیی و دەرەکی ئەو لایەنە سیاسیەش پاڕتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکە کەی هێژا بارزانیە

پارتی و بارزانی بە درێژایی قۆناعەکانی سەدەی پێشوو تا بە ئەمڕۆ سەنگەری گەلی کوردستانی چۆڵ نەکردووە و لە بەرەی گەلدا بووە
وە بە هۆی ئەوەی کە دوزی کوردیش نەیارۆ دوژمنی زوری نێوخوویی و دەرەکی هەیە

بویە باجێکی زوریان داوەو قوڕبانیەکی زوریان پێشکەش بە کوردو کوردستان کردووە

شایان باسەجەماوەری کوردستان داهاتووی خۆیان لە گشت بارۆدوخەکاندا ڕادەستی پاڕتی دەکەن و بە پێشەنگ دەهێڵنەوە و بارزانیش بە تاکە مەرجەعی خویان دەزانن

چۆنکە گەیشتونەتە ئەو ڕاستیە کە ئەوەی شکۆ کەڕامەت و ئیڕادەیان دەپارێزێت تەنها پارتی و بارزانیە باشترین بەڵگەش پڕۆسەکانی دەنگدانن و مانەوەی پارتی و بارزانیە بە پێشەنگ لە مەیدانی سیاسی کوردستاندا

لە کوتایی دا زەڕورە بلێیین پێویستە لەمڕۆش بە دواوە پارتی دیموکراتی کوردستان باشتر لە بۆشایی و کەمو کورتیەکان بکۆڵێتەوە و جارەسەریان بکات تاکۆ بتوانێت لە داهاتۆش دا هەر بە پێشەنگ و لە ڕیزبەندی یەکەمی بێ ڕکابەردا بمێنێتەوە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.