هه‌تا پارتییه‌ك هه‌بێ خه‌ونی دوژمنان و داگیركه‌رانى كوردستان به‌تاڵه‌ ..


رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی

بۆ ماوه‌ی حه‌فتا و شه‌ش ساڵه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ رابه‌رایه‌تی بارزانی پێشه‌نگه‌ له‌ كوردایه‌تی و كۆڵنه‌دان و له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندها رووبه‌ڕووی ده‌یان پیلانگێری نێوده‌ڵه‌تی و هه‌ڕێمایه‌تی بۆته‌وه‌ و قۆناغی سه‌خت و دژواری تێپه‌ڕاندووه‌ بۆ گه‌یشتن به‌وه‌ی ئه‌مرۆ له‌ گۆره‌پانی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ دا بوونی هه‌یه‌ پارتی بۆته‌ چه‌ترێك بۆ ئارامی پێكه‌وه‌ ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی و سه‌ربازی له‌ ناوچه‌كه‌دا كه‌ بۆته‌ هه‌وێن بۆ هه‌موو به‌ره‌و پێشوەچوونێك پارتی خۆی به‌ خاوه‌نی دۆزی ره‌وایی ئه‌م گه‌له‌ی زانیووه‌ و هه‌رگیز له‌ ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌ قورسه‌كان ڕاینه‌كردووه‌ و پشت كورد وكوردستان به‌رنه‌داوه‌ ، له‌ ماوه‌ی ڕابردوو سه‌دان داستانی تۆماركردووه‌ له‌ پێناو دۆزی ڕه‌وای ئه‌م گه‌له‌ جگه‌ له‌ شۆڕش و قوربانیدان ده‌وڵه‌تداری كراوه‌ بۆ گه‌لی كورد بستێك خاكی ئه‌م وڵاته‌ نه‌ماوه‌ پارتی شۆڕشی لێ ئه‌نجام نه‌دابێت له‌پێناو مافه‌ ڕه‌واكانی میلله‌ته‌كه‌ی ، بارزانی نه‌مر هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی بۆ شۆڕش و كوردایه‌تی ته‌رخانكرد تا كوردستانی گه‌یانده‌ كه‌ناری ئارامی و سنووری چه‌ندین وڵاتی بڕی بۆ گه‌لی كورد و گه‌یشت به‌ ئامانجی خۆی دوای كۆچی دوایی بارزانی نه‌مر سه‌رۆك بارزانی درێژه‌پێده‌ری ڕێبازو قوتابخانه‌ی كوردایه‌تی بارزانی نه‌مر بوو كه‌ توانی كوردستان له‌ چنگی دوژمن و نه‌یاره‌كان ڕزگار بكات و بیكاته‌ هه‌رێمێكی یاسایی و سیاسی خاوه‌ن پێگه‌و ڕۆڵی تایبه‌ت و گرنگ له‌ ناوچه‌كه‌دا ، له‌سه‌ر ده‌ست و هێزو ئیراده‌ی پارتی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن دوای ڕاپه‌رینه‌ پڕ شكۆیه‌كه‌ی ب ساڵی 1991 ئه‌نجامدرا كوردستان له‌ سایه‌ی پارتی بووە خاوه‌ن حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و له‌ هه‌نگاوێكی تردا بووە خاوه‌ن دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، پارتی له‌ پێش ڕاپه‌رین و دوای ڕاپه‌رین خاوه‌ن زۆرترین شه‌هیدو قوربانی و هه‌ڕه‌شه‌ بووه‌ له‌ پاڵ ئه‌وه‌شدا خاوه‌ن زۆرترین جه‌ماوه‌رو پێگه‌ی سیاسی و ده‌ستكه‌وته‌ ، پارتی و بارزانی هۆكاری ئه‌وه‌بوون ئه‌مرۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ ئاستی ده‌وڵه‌تاندایه‌ و به‌ ده‌وڵه‌ت هه‌ژمار ده‌كرێت ، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ پێناو پرسی پێكه‌وه‌ ژیانی زۆر گرنگی پێداوه‌ توانیویەتی وه‌ك پارتێكی سیاسی جه‌ماوه‌ری ڕۆڵ و پێگه‌ی خۆی بپارێزیت له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌و عیراق، له‌ دوای نه‌مانی شه‌ڕ له‌ ناوچه‌كه‌دا پارتی ده‌ستی دایە ئاوه‌دانی و كوردستانی كرده‌ به‌هه‌شتێك له‌سه‌ر زه‌وی بۆ هۆكار كه‌ هه‌ولێری پایته‌خت هاوشێوه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتووی جیهان به‌ره‌و پێش هه‌نگاوی ناوه‌ بووبه‌ شووناسی ئارامترین پێنچه‌م شاری جیهان و پایته‌ختی گه‌شتیاری پێبه‌خشراوه‌ و به‌تایبه‌ت كه‌ له‌سه‌ر ده‌می حكومرانی پارتی تاوان و سزاو كوشتن و هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌رژیانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا نه‌ماوه‌ پارتی له‌ ساڵی 2017 هه‌نگاوی مێژووی نا بۆ مافی ده‌وڵه‌تبوون و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئارامی و خۆشگوزه‌رانی گه‌لی كورد ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان پشگیری پارتی نه‌كه‌ن ته‌نیا با دژایه‌تی پارتی نه‌كه‌ن ،پارتی بارێکی قورسی لەسەر شانە، بەڵێ زۆر قورس ئێوە پایەی هاوسەنگی نین بۆیە هەست بەقورسیەکەی ناکەن، باری قورسی پارتی خەمی یەکڕیزیەو ئەترسێ دووژمنانی کورد ئەو یەکڕیزییە تێک بدەن.باری قورسی پارتی هەوڵی بەردەوامی دابینکردنی ئارامیە، ئێوەش لەسێبەرەکەیدا پشوو ئەدەن و بەدەم بێ ئیشیتان خەریکی شکاندنی شكۆ و له‌ باربردنی ده‌ستكه‌وته‌كان و ته‌بایییەکڕیزی ناوماڵی کوردن. دڵنیا بن مووشه‌كبارانكردن و درۆنبارانكردن و گوشاری سیاسی و ده‌روونی نه‌یاران بچووكترین كاریگه‌ری له‌ سه‌ر هه‌نگاوه‌ كوردپه‌وه‌رانه‌ و نیشتیمانپه‌وه‌رییه‌كانی پارتی نه‌بووه‌ و نابێت و وه‌ك چییایه‌كی پۆڵایین به‌رامبه‌ریان وه‌ستاوه‌ و پارتی دیموكراتی كوردستان خاوه‌ن رابه‌رێكی پێشمه‌رگه‌ و زانایه‌ و پارتێكی جه‌ماوه‌ری به‌هێزه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوو توانی ڕیزی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق به‌ده‌ست بهێنیت ئه‌مه‌ ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌ پارتی وه‌ك دار به‌روویه‌ و ریشه‌ی قوڵی له‌ نێو هه‌ر كوردێكی دڵسۆزی ئه‌م كوردستانه‌ داكووتاوه‌ هه‌میشه‌ش له‌ بیركردنه‌وه‌دا سه‌رده‌میانه‌یه‌ ، هه‌میشه‌ به‌ پێشه‌نگ ده‌مێنێته‌وه‌ پارتی دایك له‌ كوردستان ، خه‌ونی دووژمنان وداگیركه‌رانیش به‌تاڵه‌ ..

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.