هه‌نگاوه‌كانی مه‌سروور بارزانی و حكوومه‌تی ئێلكترۆنی و گه‌شه‌سه‌ندوو ..
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ساڵێكه چ به‌هۆی گۆرانكار و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و چ به هۆی زێهنیه‌تی هه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا كه هه‌موو بنه‌ماكانی هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی و سازان و له سه‌روی هه‌مووشیانه ده‌ستووری هه‌میشه‌یی و دیموكراتی و فیدراڵییه‌تیان پاشگوێ خست و عێراق یان گه‌یانده خراپترین دۆخی سیاسی، ئابووری و بێ متمانه‌یی گه‌لی كورد له‌و نێوه‌دا توانیی به بوونی سه‌ركردایه‌تییه‌كی ژیر و خوێندنه‌وه‌ی وردبینانه باردۆخه مامه‌ڵه‌یه‌كی دروستی ئه‌نجامدا و به خۆراگری و پشوودرێژی پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كانی و مافه ده‌ستوورییه‌كانی كرد و رووبه‌ڕووی زێهنیه‌تی دیكتاتۆری مه‌زهه‌بی و تایفی هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق وه‌ستایه‌وه .
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌ش دا له‌كاتێكدا كه ناوچه ، عێراق و جیهان رووبه‌ڕووی دوخێكی نه‌خوازراویی شه‌ڕی تیرۆر وئینجا شه‌ڕی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كێشه وئاڵۆزی وململانێیهكانی تر كه هه‌موویان بوون به بارگرانییه‌كی زۆر بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له گشت روویه‌كه‌وه ـ به‌ڵام ئه‌و سه‌ركردایه‌تیی بارزانی بوو كه كه‌شتییه‌كی كوردستانی له نێو ده‌ریاییه‌كی پر تۆفان و ڕه‌شه‌با گه‌یانده كه‌ناری دڵنییایی و گه‌مارۆ و كۆسپه‌كانی تێك‌شكاند و ئینجا كابینه‌ی نۆیه‌م له‌گه‌ڵ كه‌له‌كه‌بوونی هه‌موو بارقورسییهكان توانی زۆر به‌هێزتر له جاران له سه‌ر قاچه‌كانی بوه‌ستێت به داڕشتنی پلانێكی تۆكمه له رووی ئابووری و كارگێری و ئیداری به‌ره‌نگاری ئاسته‌نگان بۆوه و كه هه‌ر ده‌وڵه‌ت و وڵاتێكی تربوایه به‌م هه‌موو كێشه و گرفتانه‌وه به‌دڵنییایه‌وه ته‌نها هه‌فته‌یه‌ك نه‌یده‌توانی خۆراگر بێت .
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه له ماوه‌ی سێ ده‌یه حكوومرانی هه‌رێمی كوردستان ،سه‌ركردایه‌تیی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت پارتی و سه‌رۆك بارزانی هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان خستۆته‌گه‌ڕ له پێناو به‌دامه‌زراوه‌یی كردن و چه‌سپاندنی دیموكراسی و به‌هێزكردنی و به‌نیشتیمانیكردنی ، سه‌ره‌رای هه‌ڵومه‌رجه دشوارهكان و به‌ربه‌سته‌كان هه‌رچه‌نده له سه‌ر خۆ بووه بەڵام ئەوەی ئێستا له سه‌ر ده‌ستی كابینه‌ی نۆ به سه‌رۆكایه‌تی ڕێزدار مه‌سروور بارزانی دەكرێت لە پڕۆسەی بەنیشتیمانیكردنی دامەزراوەكانی دەوڵەتدا، هەرێمی كوردستان دەباتە قۆناغێكی نوێوە و دەكرێت وەك رێڕەوێكی گرنگ بۆ ریشەداكوتینی دەوڵەتێكی گرنگ چاوی لێبكەین.
بۆیه، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان له ماوه‌ی سێ ساڵ ده‌ستبه‌كاربوونی تا به ئێستا له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ی له كابینه‌ی نۆ له‌لایه‌ك له رووی ئیدارییه‌وه كاره‌كانی رێكخسته‌وه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه كاری بۆ شۆڕكردنه‌وه‌ی ئه‌رك وبهرپرسیاریهتییهكان بۆ نێو وهزرارهت و پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆییه‌كان كرد له پێناو رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی كێشه و ئاسته‌نگه‌كان و هه‌روه‌ها ئاسانكاری و خزمه‌تی زیاتر به كوردستانیان به بێ جیاوازی و به‌كرده‌وه‌ش سه‌ڵمێنراوه .
به‌دڵنییاییه‌وه ، كاتێك هه‌نگاوه‌كانی به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی نیشتیمانی و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كان دابه‌ش بن ، ئه‌وا هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ده‌گاته شان به شانی وڵاتانی پێشكه‌وتوو و گه‌شه‌سه‌ندوویی جیهان ، به‌تایبه‌ت كه ههرستی كوردپه‌وه‌ری و نیشتیمانپهوهریش له نێو كوردستانیان زیاتر ده‌بێت .ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و بیروباوه‌ره پته‌وه‌ی پارتی و بارزانی ده‌گه‌رێته‌وه كه سهڕهتاوه به بیروباوه‌رێكی پۆڵاینه‌وه خه‌بات و تێكۆشانیان بۆ كردووه له پێناو ئه‌وه‌ی هه‌مووان دامه‌زراوه‌كان به ماڵی خۆیان بزانن و خزمه‌تی به‌رچاوتر بكه‌ن .به‌تایبه‌ت كه ، ئێمه كورد لە قۆناغێكی گرنگی حوكمڕانی كوردستانداین، كەبریتییە لە دروستكردن و بونیادنانەوە و نۆژەنكردنەوە ی تەواوی ئەو دامەزراوانەی كە لە كوردستاندا هەین،كارەكان تارادەیەكی زۆر باش بەرەوپێشەوە رۆشتوون، دەبینیت كەبەشێكی زۆر لە دامەزراوەكان خەڵكی پیشەگەر و پسپۆڕ بەڕێوەی دەبەن، بەباشی مامەڵەی تێدا دەكرێت، بەشێكی زۆر لە دامەزراوەكان بە ئەلیكترۆنی كراون و زۆربەی كارەكان تارادەیەكی زۆر باش بەرەوپێشەوە دەڕۆن لە پێناو بەئەلیكترۆنیكردن و بەدامەزراوەی كردنی تەواوی دامەزراوەكان. ئه‌و له پێناو ئه‌وه‌یه كه هه‌مووان به شێوازێكی پیشه‌ییانه و سه‌رده‌میانه كاره‌كانیان بگه‌ێنه گه‌وره‌ترین ئاستی باڵا.
هه‌ر بۆیه ، هه‌نگاوه‌كانی ڕێزدار مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان و تیمه‌كه‌ی له كابینه‌ی نۆ هه‌ر له سه‌ڕه‌تای ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه تا به ئه‌مڕۆ له ڕێكخستنی كاری ئیداره و چاكسازی له‌لایه‌ك و لایه‌كی دیكه‌ش به بەنیشتیمانی كردن و بە ئێلكرۆنیكردن، گرنگترین هۆكاری مانەوەی هەر دامەزراوەیەكە لە جیهاندا،كاروپرۆسهكانی ئیداری ده‌گه‌ێنێته ستاندارد وپێوه‌ره جیهانییه‌كان و دەتگەیەنێتە ئاستێكی نێودەوڵەتی زۆر گەورە كە دەتوانێت لەسەر ئاستی وڵاتە پێشكەوتووەكانی جیهاندا خۆت بنوێنیت و هەروەها كار لەسەر ئەوەبكرێت كە لە ریزبەندی جیهانیدا رۆڵێكی گەورە بگێڕێت ، ئه‌و جۆره كار‌و هه‌نگاو زیاتركار دەكاتە سەر رێژەی بەهێزی وئاستی تواناسازی هەر دەوڵەتێك كە بتوانێت رۆڵبگێڕێت لەوەی كە دەیەوێت بیكات لە بەرەو پێشچوون ومانەوە و بەجیهانی بووندا به‌تایبه‌ت كه هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تییه‌كی هه‌میشه هه‌وڵی پێشڤه‌چوون و گه‌شه‌سه‌ندی نیشتیمانه‌كه‌یان داوه و به‌رده‌وامن.
ڕاگەیاندنی ئەم سیستمە و ئەم حكومەتە لە هەرێمی كوردستان نیشانەیەكی بەرزی گەشەسەندوویی حكومەتە، بناغەدانانە بۆ ئایندەیەكی گەشەسەندوو و حكومەتێك بۆ ئایندە، گواستنەوەی ئەو خزمەتگوزارییەی كە تائێستا زۆرتر لە كەرتی تایبەت هەبووە بۆ كەرتی گشتی، ئەگەرچی ساڵانێكە لە بورای زانكۆیی و هەندێك بواری سنوورداری خزمەتگوزاریی ئۆنلاین كارەكان ئەنجام دراون، بەڵام لە بورارەكانی دیكەی تەندروستی و بانك و پارەدان و كارە ڕۆتینیاتەكانی دامودەزگاكانی حكومەت بۆ خزمەتوگزارییەكانی هاووڵاتی ئەم سیستمە نەبووە. لە ئێستادا دامەزراندنی ئەم سیستمە ئومێدی گەورە دەداتە هاووڵاتیان، چ بۆ خزمەتگوزارییە كەسییەكانی خۆیان، چ بۆ ئایندەی وڵاتەكەیان.گەڕاندەوەی متمانە و بەهێزكردنی هاووڵاتییە بە حكومەت و بەهێزكرنی كۆمینیكەیشن و ئاسان گەیشتنی حكومەت و پردی پەیوەندییە لەگەڵ هاووڵاتیان و نەمانی ڕۆتینات، بەڵام ئەمیش كۆمەڵێك پرەنسیپ و دابینكاریی دەوێت، كە دەبێت حكومەت دابینی بكات، تاكو ئەم سیستمە ئەكتیڤ ببێت و جێی متمانەی هاووڵاتیان بێت و نەبێتە ئاڵنگاری.
هه‌وڵه‌كانی ڕێزدار مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان بۆ ئەوەیە كە دامەزراوەكانی دەوڵەت بەنیشتیمانی و بە ئەلیكترۆنی بكات،هەمووان فێری بەرپرسیاریەتی دەكات، دەیەوێت گەندەڵی و بەرتیل ریشەكێش بكات كە دەبێتە هۆی ئەوەی جارێكی دیكە حكومەتی هەرێمی كوردستان هەم لە رووی جیهانییەوە و هەمیش لەرووی نێوخۆییەوە ببێتە حكومەتێكی بەهێزوكارا بێت به‌ره‌و حكوومرانییهكی باش و خزمه‌تگوزار و جێگه‌ی متمانه‌ی كوردستانیان .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.