هونەرمەند عەدنان كەریم نوێترین كاری خۆی بەناوی هیوا بڵاوكردەوە
هونەرمەند و گۆرانیبێژی ناسراوی كورد، عەدنان كەریم نوێترین كلیپی بەناوی “هیوا” بڵاوكردەوە، عەدنان كەریم لە كەناڵی یوتیوبی خۆی كلیپی “هیوا”ی بڵاوكردەوە وەكو یەكەمین بەرهەمی هونەریی ئەمساڵی، پێشكەشی كردوە بە خەم و ئازاەكانی هەوادارەكانی، ئەم گۆرانییەی عەدنان كەریم لە هۆنراوەی هێمن موكرانییە، هونەرمەند خۆی ئاوازی بۆ داناوە، كارزان مەحمود كاری میوزیكی بۆ ئەنجامداوە.لە ئۆكتۆبەری ساڵی رابردو عەدنان كەریم ئەلبومێكی نوێی بەناوی “شار” بڵاوكردەوە، كە لە دوبەش پێكهاتبوو، بەشی یەكەمی بەناوی چامەكەی نالی و بەشی دوەمی بەناوی وەڵامەكەی سالم.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.