هونەری ویژدان

ناز فەلەکەدین، زێ بادینان:

ئۆمێد چاندن بناغەی جیهانبینی نەوەیەکی تەندروست و هۆشیار و سەرکەوتووە،چەسپاندنی شێوەی ئیجابییانەی بیر کردنەوە ، لە جیاتی ڕەشبینی و تاریکبینی و ماندوو بوونێکی زیاد ، وڵامی سوودبەخشی دەوێت.
گەشبینی و بیرکردنەوەی ئیجابی بە مانای خەیاڵاوی بوون و خۆ خەڵەتاندن نییە،بە ڵکو جیهانبینیەکی ڕیاڵێتی (ڕاستی)، لە وزەی گەش و قوولی هۆش و دەروونە وە سەرچاوە دەگرێت،پێشەکی مرۆڤ دەبێت بە خۆی ئەو جیهانبینیە لە خۆیدا پەروەردەکات.ئەمجاش ڕەوشی ژیان و بیری مرۆڤ قاڵبی دروست و جوانی خۆی وەردەگرێت.
ئینسان بوونەوەرێکی کەم زێنە،زوو شتی ڵە بیر دەچێت، زووش خۆی ون دەکات، هەر کاتێک بکەوێتە تەنگانە، دەیان و سەدان بیر و ڕای چاکتری بۆی دێت و بەڵێنی گەورە بە خۆی دەدات،ئەگەر رزگاری بوو ئەوە هەرچەند چاکە وجوانییەهەر ئەوە دەکات. بەڵام هەر کە دەرباز بوو و پشوویەکی داوە، لە یەکەمین دەرفەتداد ەکەوێتە زلکاوی خراپترو دەخلسکێتەوە ،ڕەنگە ئەمجارەوەها خۆی ون کات، ئێتر نەتوانێت خۆی بدۆزێتەوە.
وەختێک مرۆڤ ئازادی کۆمەڵایەتی و ویژدانی بە دەست هێنا و کاتێک لە دەرفەتی پڕ کردنەوە بە خۆدا چوونەوەی دەروونی و ڕامانی قوولی لە ژیان بۆی ڕەخسا، ئەو کاتەیە کە وردە وردە پەردەی تاریکستانی بەرچاوی لا دەدرێت و رزگاری دەبێت.
ئەو کاتەیە کە ڕووبرووی سروشت، بە تەواوی جوانی و ڕەنگینیەوە دەبێتەوە. خۆی لە جەژنی وجودا دەبینێتەوە، تێدەگات کە بەم دونیا هاتنی و چاوکردنەوەی ، بە خۆی جەژنێکە.


ئازیزانم ویژدان جادەیەکە لە گەیشتن بە ئامانجتان و پشووی ڕوحی و مادی خۆتان لە هەموو کات و زەمانێک و بێ ڕاوەستان ئایندەتان ڕووناک دەبێت.تەنیا ئەو کاتەی کە بە نهێنی بە چێژی خۆشەویستی دەگەن.
مرۆڤ ئەوکاتە گشت بوونەورێک لە خۆی دەزانێت ،ئاوێتەی هەستی بێ پایانی ئاهەنگچڕینی گشت بوونەوەرێک دەبێت،لە سەمای ڵق وگەلای درەخت و دەنگەکانی تری سروشت سەرخۆش دەبێت.خۆشویستن ، هونەری بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی مرۆڤە.
گەر بە دڵەوە پیاڵەی ویژدان و خۆشویستن بنۆشن ئەوە دەگەنە ڕزگار بوون لە بەندی زوڵم و زۆرداری خودی خۆتان. داهاتوو چاوەڕێتانە بۆ بە کار هێنانی ویژدانتان لە کۆمەڵگا.

” ژینگە پەروەردەی ئاوێتە بوونی ئاین و خوا پەرستیە ، ڕاگرتنی پاکی ژینگە، بە شێکە لە بڕوا”

تا نەتوانین لە نهێنی پەیوەندی نە پساوی نێوان مافی مرۆڤ و مافی سروشت بە گشت گیانلەبەر و بوونەورەکانیەوە،بگەین،ئەوە لە مافی مرۆڤ وشەیەک سەر زارەکی دەمێنێتەوە.
تەنیا ئەگەر مرۆڤ بە خۆشە ویستی ژینگە ( سروشت،جیهان ، دەوروبەر) ، ماڵ ،شار ، نیشتیمان و…… بگات ، ئەوە کاتەیە کە خۆ بە خۆ ڕێز لە مافی مرۆڤەکانی دەوروبەری دەگرێت.
مرۆڤ بەشێکە یان ئەندامێکە ، لەم سروشت و ژینگەیە .
بە واتایەکی تر ، ژینگە پەروەردەی ئاوێتە بوونی ئاین و خوا پەرستیە ، ڕاگرتنی پاکی ژینگە، بە شێکە لە بڕوا.
لە لایەکی تریشەوە، ڕاگرتنی جوانیو پاکی ژینگە لە گەڵ زەوق و عەقڵ و ویژدانی هەر مرۆڤێکی ئاسایی دەگونجێت،چ ئایین پەروەر بێت یان نەبێت.هەموو مرۆڤەکان دەتوانن و دەشێت بتوانن لە ئاستی پاراستنی یک بگرنەوە.زەوی بوونەوەرێکی پڕ لە هەست و ئاگاییە،ئایا تۆ زادەی ئاو و خاکی زەوی نیت؟ تۆ هەموو شتت لە زەوی وەرگرتووە ،ئەمجا گیان و ڕوح بە تۆ بە خشراوە.

جەستەی زەوی وەک مرۆڤ بە پێ یاسا تایبەتمەندی خۆی هەیە،واتا زەوی وەک مرۆڤ هەناسە دەدات ئەگەر تۆ پارچە زەویەکت خۆش دەوێت دەبێت ڕێزی لێ بگری و ئاڵودە و پیسی نەکەیت و میهرەبان بیت لە گەڵی، ئەویش زۆر میهرەبانتر وڵامت دەداتەوە،خۆی بۆت دەڕازێنێتەوە و گوڵ و بەرو بوم و داروبارت پێدەبەخشێت، بەوشێوەیە خەڵاتت دەکات.
بەڵام گەر پشتگوێی بکەی ،هەمیشە ئازاری بدەی بە فریێ دانی زبل و نایلۆن و پیسی ،ئەویش سزات دەدات ، تووشی وشکەساڵی و ئالودەبوونی کەش و هەوا و ناشرینی دەبێت و تۆ بێزار و ناتەندروست دەبیت.

” زۆر گرنگە مرۆڤ هەست بە گوناحەکانی ناخی بکات یان بە خەتاکانی کە بەرامبەر کەسانێک کردوویه تی”

ئەمڕو پاش ملیۆنها ساڵ لە سەر ئەنجام دانی بەرز بوونەوەی پلەی گەرمای سەر زەوی بە هۆی تووش بوونی مرۆڤ بە شەڕ ، سەهۆڵبەندانی هەر دوو جەمسەری زەوی کەوتووتە توانەوە ،بە تایبەت جەمسەری باکور ڕەنگە تا چەند ساڵی تر لە وەرزی هاویندا سەهۆڵبەندان بە خۆ نەبینێت.
ویژدان بە واتای ژینگە پارێزی و خۆشەویستی سروشت، میهرەبانی مرۆڤ، یکسانی و عەدالەت، دوور بوون لە کوشت و کوشتار و توند وتیژی و هەموو تایبەتمەندییەکانی ئە خلاقی بە خۆ دەگرێت


.
زۆر جار مرۆڤ تووشی باری وا دەبێت کە ناتوانێت ئەو شتانەی لە ناخی پەنگی خواردووە دەری ببرێت . گۆمانی خۆشەویستی و دەربڕین ئاسان نییە. بەڵام ئەم ڕۆژگارە ئەو دیاردەیەشی گۆڕیوە هەر خۆمان بە درێژایی ڕۆژدا دەیان جار بەو کەسانەی دەوروبەرمان دەڵێن خۆشمدەوێ!!
ئەی خەتا و گوناح و هەڵەکانمان کە بە درێژایی ڕۆژ و مانگ و ساڵ ئەنجامی دەدەێن چۆن بیاندرکێنین و دەروونی خۆمان لێ پاککەینەوە ؟ چونکە هەستی پێ ناکەین ،بەڵام لە دەروونماندا بووە بە سەر چاوەی گەندەڵی، ئەو گەندەڵییەی کە ئێستا ڕۆژنامە و تەلەفزیۆن و ڕادیۆ و سمینارو کۆڕ و
کۆنفرانسەکان گفتوگۆی لەسەر دەکەن.

لێ، گەندەڵ کێیە؟هەر ناخ و دەروونی مرۆڤ نییە کە پڕ بووە لە گوناح و شتی خراپ و ئەوەندە لە دەرووماندا ماوەتەوە کە تەواوی لەشی بە خۆ گرتووە و دیاردەکانی مرۆڤێکی نمونەیی لە روحدا نەهێشتووە، وایکرودووە مرۆڤ گەندەڵی دەروونی لە چوارچێوەی دەوروبه ی خۆی بڵاو کاتەوە، نووسین وەک جۆگەیەک وایە ئەو ئاوەی ئاوەی بە ناویدا تێدەپەڕێت پڕە لە هەڵسوکەوتی مرۆڤ، بیرو بۆچوونی رووداوی ژیانی راستی لە دەروونی مرۆڤ پەنگی خواردۆتەوەلە سەر وپەێکەری سپی جێگای خۆی دەکاتەوەئەویش دەربارەی ڕاستییەکان و درۆکان تەنها مەرجێکی ڕاستگۆییە.

زۆر گرنگە مرۆڤ هەست بە گوناحەکانی ناخی بکات یان بە خەتاکانی کە بەرامبەر کەسانێک کردوویه تی.
ئازیزان، گەر هەر یەکمان ئەم خەتایانە ی خۆمان بخەێنە سەر ڕووبەرێکی سپی و بیانوسینەوە ، چونکە نووسین ئاسانترین زمانی هاوبەشی مرۆڤەکانە ،هەروەها بتوانین هۆکارەکەی شی کەینەوە و هەڵیسەنگێنین ، دەمانتوانی داهاتوویەکی پتەو بۆ نەوەی داهاتوو دامەزرێنین.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.