هژمارەکا پرۆژان ل ئیدارا سەربەخۆیا سۆران دهێنە بجئینان

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ژمارەیەكی زۆر لە پرۆژە و خزمەتگوزاری لە لایەن كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كەوتوونەتە بواری جێبەجێ كردن و یەكێك لەو پرۆژانەش دووسایدی (سۆران – ڕواندز) ە كە بە گوژمەی سێ سەد و پەنجا و نۆ ملیۆن دینار لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەكرێت.
ئاڵا ڕزگار، ئەندازیاری بەڵێندەر ڕاگەیاند:” پرۆژەی دوو سایدكردنی سۆران – ڕواندز لە رێكەوتی 2/8/2022 دەستمان پێكردوەو پرۆژەكە 120 ڕۆژی بۆ دیاركراوە، لە ئێستادا نزیك بووینەوە لە قۆناخی كۆتایی كە بڕگەی چینی بەردی شكاوە، ئەگەر كەشوهەوا گونجاو و لەبار بێت و هیچ گرفتێك دروست نەبێت، هەفتەی داهاتوو قیرتاوكردنەكە كۆتای دێت.”
لەباری سست بەرێوەچوونی كارەكانیان ، ئاڵا دەڵێ‌:” لە سەرەتادا چەند گرفتێكمان هەبوو وەكوو بوونی چەندان كێبلی كارەبا و بۆری ئاو، لە بەر پاراستنی گیانی كرێكارەكانمان، سەرەتای كارەكانمان بە هێواشی دەست پێكرد، ئێستا پرۆژەكە باش دەڕوات.”

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.