هۆکاری ئالوزییەکانی عێراق چین؟

شیرین جەبار سەوزە

ئەوەی کە لە ئێستا و رابردوو دا لە عیراق روو دەدات لە تەشەنە کردنی توندوتێژی و پێکدانان وخۆپیشاندان و هتد… ئایا تەنیا هۆکاری گەندەلییە لە عێراق؟
ئایا بۆ نارەزایەتی دەربرێنە لە دەستێوەردانی ئیران لە کاروباری ناوخویی عێراق؟
ئایا شەری دەسەلاتی پارتە سیاسیەکانی شیعەیە؟
بێگۆمان هەریەک لەم پرسیارانە یەک وەلامی بۆیان هەیە ئەویش شەری جێنشنی نوێ مەرجەعیتە.
بەلی لەوانەیە کەمیک روون نەبێت. بەلام لێرەدا روون دەکەمەوە:

“بۆ هەموو لایەک ئاشکرایە کە پارتە شیعەکان بە گشتی نزیکی ئیرانن”


چەند ساڵ لەمەوبەر سەید مقتەدا پاش هەندێ ئالۆزی و داوا کردنی خۆپیشاندانی ملیونی بۆ شاری قم لە ئیران سەفەر دەکات کە لەوەی مالی خۆی هەیە، بەلام ئەویش پاش ماوەیەکی کۆرت دوبارە بۆ عێراق دەگەرێتەوە و لەوکاتە بەدواوە رێچەکی سیاسی دەگودرێت. بۆ هەموو لایەک ئاشکرایە کە پارتە شیعەکان بە گشتی نزیکی ئیرانن و هەندکیان هەر لەوەی سپورت دەکرین. بەلام سەید موقتەدا رێچکەی دەگورێت و سیاسەتی نە بۆ دەستێوەردان بەرز دەکات. ئێتر دەبێنین روداوەکان چوون بوون تەنانەت بەئاشکرا ئیران و پارتەسیاسیەکانی شیعە لە عیراق سەید موقتەدایان بەوە تۆمەتبار دەکرد یەکرێزی ماڵی شیعەی تێکداوە. ئەو سیاسەت گورێنەوەی سەید سەدر بۆ چێ بووە و لە پێناو چی؟
ساڵانیکە کە رابەری ئێران ئەیەتولا خامەنەیی لە هەوڵ و ئارەزووی ئەوەدا بوو ببێتە مەرجەعی شیعەیان جیهان نەک تەنیا ئێران کە ئەوێش بەلای مەرجەعیت لە نەجەف رەفز کرا بوو چونکە ئەوان تەنیا بروا بە ئێجتهادی خامەنییان نییە و رەفز کراوە لە لایان. پاش ئەوە ئێتر روداوەکانی عێراق بەرەو ئالۆزی دەروات چونکە بەم شێوە دەسەلاتی ئێران لە عێراق روو لە لاواز بوون بوو کە وای لێهات زۆڕی خەڵکی عێراق و هەندێ لە پارتەکان بە قسەی ئیرانیان نەدەکرد بە تایبەتی پاش کۆژرانی قاسم سولیمانی. ئیران هەوڵی دا بە پارە و هاوکاری مادی دوبارە دەسەلاتی خۆی بگەرینێتە وەک جاران بەڵام ئەوەش سوودی نەبوو بۆیە پەنای بردە بەر دروست کردن میحوری موقاومەو هەندێ میلیشیای لە یاسا دەرچوون وەک ربع اللە و هتد… کە کاری ئەوان ماوە ماوە دروست کردنی ئاۆزی و پشوییە بۆ تێکدانی باردوخی عێراق بە گشتی.
بۆیە ئەوەی تا ئێستاش لە عێراق روو دەدات تەنیا شەری مەرجەعیتە و هیچیترنییە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.