هۆ هەڵەبجـــــە

هۆ هەڵەبجە

ئازاد نصرت
‌ئەم شەو لە یاد مەرگی تۆدا ‌لە ناو کارەساتی‌گەورەی تۆدا ‌خۆم پێچ ئەدەم و ماران گەستە، ‌تەنها دەسەڵاتم ئەوەیە ‌چەند دڵۆپێك ‌لە لافاوە خوێناویەکەت ‌بکەم بە هۆنراوەو بەستە و پەخشان بۆ نەوەکانی ئەم سەردەمه … …
‌هۆ خەڵکینە ‌ئاێستاکە ‌شاری شەهیدی ‌بێ تاوان ‌لەناو مەداری دڵمدا ‌ڕەشبەڵەکی شین ‌دەگێڕێ .
‌عومەری خاوەر ‌بەسەر کۆرپە ‌بێ گیانەکەیدا کەوتوەو ‌ڕۆحی پیرۆزی ‌پێنج هەزار مرۆڤی ‌بێ تاوان ‌بەسەر دەستی فریشتەکان ‌بەرەو ئاسمان ‌بەرز بەرز دەفڕێ ‌شارەزوریش ‌ڕەنگی خەزانی ‌خەز هەڵوەر لەخۆ دەگرێ و ‌چرۆی ژینی ‌هەڵدەوەرێ ‌گەرمیان ‌بەرگی ڕەش پۆشەو ‌کەرکوك بەسەریا ‌دەخوێنێ ‌سیروان ‌لافاوی خوێناوە ‌هەوای سەرکەشی باڵامبۆ ‌بەگازی خەردەل و سیانید ‌پیس کراوە‌ عەنەبی سەر قافڵەی ‌زریان‌سۆمای چاوی‌بڕیوە بە بەرزی ‌ئاسمان ‌زەمەقی‌پڕ بە گەرو هاوار دەکا ‌..
هۆ خەڵکینە ‌ئەی کوردینە ئه ی ‌براینە ‌وای خوشکینە ‌ئەی سەرجەم ئاینەكان ‌ماف پەروەران ‌ئازادی خوازان وڵاتە زلهێزە ‌ئەی نەتەوە یەکگرتوەکان ‌بۆ بێ دەنگن.‌

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.