هیچ شتێک نەما دەستی بۆ نەبەن !!

هشیار شکاک خورشید

دەستییان بۆ مەلەفی نەوت برد ، تاوەکۆ حکۆمەتی هەرێم و پارتی پێ مەلکەچ بکەن ، بۆ ئەمەش پلانیان دادەنا بۆ ئەوەی رێگری لە هەناردە کردنی نەوتی هەرێم بکەن بۆ دەرەوە کەچی دۆران .

دەستییان بۆ برینی بەشە مووچەی کوردستان برد ، تاوەکۆ حکۆمەتی هەرێم کە ئەوان بە هی پارتی دەزانن لاواز بکەن و نەهێلن ، بۆ ئەمەش بەهانەیان دەدایە دەست عێراق ، تاوەکۆ ئەو پارەیە نەنێرێت ، کەچی لەمەشیان تەنیا شەرمزارییان بۆ مایەوە .

دەستییان بۆ ئالای کوردستان برد ، تاوەکۆ پارتی پێ تۆرە بکەن ، چۆنکە دەیانزانی رەمزە نەتەوەیەکان لای پارتی هێلی سورە ، بەلام لەمەشیان بێ ئابرووییان بۆ مایەوە .

دەستییان بۆ فرۆشتنی خاکی کوردستان برد ، تاوەکۆ بە سەر پارتیدا سەربکەون ، لەبەر ئەوەی ئەوان پێیان وابوو کوردستان تەنها مۆلکی پارتییە ، ئەوان ریفراندوومی سەربەخۆیی کوردستانیش بە هی پارتی دەزانی ، بۆ نەهێشتنی ئەمەش خیانەتێکی ئابرووبەرانە و شۆمیانکرد کە بووە هۆی لە دەست دانی زیاتر لە نیوەی خاکی کوردستان ، کەچی لەمەشیان بوونە لایەنێکی خیانەتکار و خۆ فرۆش.

دەستییان بۆ کۆشتن و رفاندن برد ، تاوەکۆ پارتی پێ تاوانبار بکەن ، بۆ ئەمەش دەستییان چووە خوێنی چەندین کەسی نزیکی خۆیان ئەم تاوانەش لە سنوری پارتی ئەنجامیان دەدا ، تاوەکۆ بەرپرسیاریەتیەکە بکەنە ئەستۆی پارتی بلێن لە دیوی ئەوانە ، بەلام بە بەلگەوە بە سەریاندا ئیسپاد بوو کە ئەوان ئەو کارەیان کردووە .

دەستییان بۆ تالان و دزی برد ، تاوەکۆ وێنەیەکی کرێت بکرێتە بەر حکۆمەتی هەرێم پێ خەتابار بکەن ، بڵێن حکۆمەتی هەرێم تەنیا هی هەولێر و دهۆکە ، بەلام لە مەشیاندا ئەوان تۆشی شکست بوون روون بووە ئەوان پیاوی دزی و جەردایەتین .

دەستییان بۆ ئیرادە و ئینتمای نیشتیمانی برد ، تاوەکۆ پارتی پێ بشکێنن ، بۆ ئەمەش لەگەل دۆژمنانی دەرەوە یەکیان گرت و دەستیان بە پلان گێری و بەرنامە رێژی کرد ، بەلام دیسان تۆشی شەرمزاری بوون .

دەستییان بۆ دروست کردنی دوو ئیدارەیی برد ، بۆ ئەمەش داوایان لە پارتی کرد ، تاوەکۆ هەر یەک سنوری زوونەکەی خۆی بەرێوە ببات ، لە رووی داهات و مووچەوە پارتی لە سەر داوایان رازی بوو ، ئامانجیان لەو داوایە ئەوە بوو ، تاوەکۆ حکۆمەت و پارتی بزرێنن ، هەرچی کەتنە و قاچاغچییەتی هەیە لەو زوونە بکەن ، دواتر بلێن ئەمە خەتای حکۆمەتی پارتییە .

دەستییان بۆ راگەیاندن و تۆرە کۆمەلایەتییەکان برد ، تاوەکۆ بە حکۆمەتی هەرێم و پارتیدا برشێنەوە ، بۆ ئەمەش چەندین پەیج و تیڤی و شاشە و رۆژنامە و ئەکاونت هەن دروستیان کرد ، مانگانە سەدان ملیۆن دۆلار دەدەنە کەسانی بەلتەچی و فەلتەچی کە ئەو تۆرانە بەرێوە دەبەن ، تاوەکۆ ناوی حکۆمەتی هەرێم و پارتی لە کەدار بکەن ، بەلام لەمەشیاندا هەر تۆشی شکست بوون .

لە هەمووشی بێ شەرمانەتر دەستییان بۆ هەلوەشانەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان برد ، بۆ ئەمەش داوای گەرانەوە بۆ سەر بەغدا دەکرد وەک ئەوەی حالی بەغدا زۆر خۆش بێت ، خەلکی ئەوێ ژیان و گۆزەرانیان باشتر بێت ، لە مەشیاندا هەر دۆران بەشی ئەوان بووە .

پارتی و هەرێمی کوردستان بەو ئاسانییە دروست نەبووە ، تاوەکۆ بە دژایەتی و پلانی دوو سێ هەرزە سیاسی ناوخۆ نەمێنێت ، ئێوە هەتا لە سەر ئەم عاقلە کەمە و سیاسەتی بێ سەروبەرە بەردەوام بن ئەوا لە منەوە وەربگرن ، سەد سالی تریش پلان دابنێن تەکید بن بە مەرامی خۆتان ناگەن ، تەنانەت هەمان داهاتووی ئەوانەی پێش خۆتان دەبێت ، چۆنکە ئەگەر ئەوەی ئێوە دەتانەووێ رووی دابا بەوەی پارتی و هەرێمی کوردستان نەمێنن ، ئەوا دەبوو پێش چەندین سال رووی دابا کاتێک بە تۆپ و کیمیا و ئەنفال و ئاوارەی کەوتبوونە گیانی خەلکی کوردستان ، نەک بەو پلانە نەزووکانەی ئێستا ، بەلام داخم لەوەیە لە ناو ئەم حزب و کەس و لایانانەدا زۆربەیان خۆیان بە سیاسەتمەدار و پرۆفیسۆر و دکتۆر دادەنێن ، کەچی کەسێکی وا تێدا نییە کەمێک عەقلی هەبێت ، هەموویان کۆبکاتەوە ، پێکەوە دابنیشن ، نسیحەتیان بکەن ، دوو سێ قسەی عاقلانە بوویان بکات ، بەوەی پێیان بلێت خۆ ئێمە ئەوە چەندین سالە بە هەموو شێوەیەک دژایەتی پارتی و حکۆمەت دەکەین چ نەما بەرامبەریان نەکەین ، کەچی دۆراوی و ئابرووبەری بەشی ئێمە بووە و سەرکەوتن و پێگە و کورسیش بەشی ئەوان .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.