بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان سێ کەسی بە بڕی دووکیلۆ و نیو مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرد.
هێزەکانی ئاسایش لە بازگەی دێگەڵە و سماقوڵی سێ کەسیان بە بڕێک مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرد
ئەمرۆ چوارشەممە 18/12/2024، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە: “لە دوو چالاکییدا لە سەرەتاکانی مانگی 12ی2024 تا 18/12/2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی بازگەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش لە بازگەی (دێگەڵە) و (سماقولی) توانییان بڕی دوو کیلۆگرام نیو مادەی هۆشبەر لە جۆرەکانی هیرۆین و حەبی کپتاگۆن و ماریجوانا دەستبەسەردا بگرن.”
ئاماژە بەوەش کراوە: “لەم دوو چالاکییەدا بە بەشداری تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان توانرا سێ کەس دەستگیر بکرێن کە بەنیاز بوون ئەم بڕە مادە هۆشبەرانە لە شاری هەولێر و دهۆک بڵاو بکەنەوە و کڕین و فرۆشتنی پێوە بکەن.”
ئەوەش خراوەتە روو: “لە دادگا دۆسیەی تاوان بۆ هەر سێ تۆمەتبار کراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.”
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.