هێڕشی شەمشەمە کۆێران بۆ سەر هێزی پێشمەرگە لە ٢٠١٢/٤/٣٠، بەداخەوە شەهیدو برینداری لێ کەوتەوە، ئەوەی جێی داخە
هێڕشی شەمشەمە کۆێران بۆ سەر هێزی پێشمەرگە لە ٢٠١٢/٤/٣٠، بەداخەوە شەهیدو برینداری لێ کەوتەوە،
ئەوەی جێی داخە،
عبدالرحمان چاربۆتے
بە هەموو پێوەرەکان و پاساو هێنەنەوە، هۆکاری شەهید بوونی پێشمەرگە، لە سەنگەری بەرگری پێشەوە (ئیمامی) لە جێ بەجێ نەکردن و نەپارستنی دیسپلینی سەربازیە لە سەنگەرەکانیان!
چونکە گرنگی نەدان بە کشیکی و هۆشیاری خوپارێزی لە دەوروبەری سەنگەرەکانیان، هۆکار بووە، کە دوژمن لێیان نێزیک ببێتەوەو بەسەر سەنگەرەکانیان زاڵ بێت و ئەوها گیانی خویان ببخشن و خانەوادەی خویان و خەلکی کوردستان داغدارو غەمبار بکەن،
جەنابی ڕێزدار سەرۆک بارزانی، لە شەڕیدا داعش دا، چەندین جار دوبارەی کردوتەوە، کە ئەو زەرەرەی بە پێشمەرگە دەکەوێت، لە گرنگی نەدان بە خوپارێزی و بە کەم زانینی دوژمنانە، بێ موباڵاتی و سەهلەنگاری پێشمەرگە بووە، کە دەرفەت بە دوژمنان دەدەن،و دەبێتە هۆی ڕوخساندنی دەرفەت بۆ دوژمنان، ئەوها خسارەت بە هێزی پێشمەرگە دەگەینن و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان دەبنە قوربانی لە دەست دەدەین،
بۆیە هیوادارین، هەر برا پێشمەرگەیەک، کە لە هەر شوێنک کە ئەرکی کشیکی دابێت، لە هەر شوێنکی کوردستان، وا بیر بکاتەوە کە لە هەر چرکەیەکدا دوژمنانی گەلی کورد، هەوڵی داگیرکردنی سەنگەرەکانیان دەدەن:
ڕۆحی ئەم شەهیدانەی شەوی٤/٣٠ ڕۆژئاوای کەرکوک و هەموو شەهیدانی ڕێگار ڕزگاری و پارێزگاری لە کوردستان بە بەهەشت شاد بێت.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.