هەرچەند پارتی و بارزانی بە هێز بن سەنگ و پێگەی سیاسی هەرێمی کوردستان بە هێزە
سەگڤان هالو
پارتی دیموکراتی کوردستان بە ڕێبەرایەتی بارزانی
سەنگ و پێگەیکی بە هێزی هەیەلە سەر
ئاستی نێودەوڵەتی،هەرێمایەتی و نێوخویی
جێگەی متمانەی زورینەی هەرە زوری جەماوەری کوردستانە
مێژووی سیاسی نەتەوەکەمان لە سەر ئاستی کوردستانی گەورەدا گەواهیدەری خەبات و قوڕبانیدانی پارتی و بارزانین لە پێناو پاراستنی شکۆ و ئیڕادەی سیاسی و ناسنامەی نەتەوەکەمان
پارتی و بارزانی پشکی شێری هەموو ئەو شانازی و سەروەریانەی گەلەکەمانی بەرکەوتووە
بویەش جەماوەری کوردستان لە هەردوو قۆناغی چەکداری و شارستانی دا پشتگیری پارتی و بارزانیان کردووە
چۆنکە دەزانن لایەنێکی سیاسی بە هێزە و دوست و دوژمن حیسابیان بو دەکەن و بونەتە سەرچاوەی کوردایەتی
گەر ئاوڕێک لە پڕۆسەکانی دەنگدانی پێشۆتر بدەینەوە ئەم ڕاستیەمان بۆ ڕۆن ده بێتەوە لە ڕوی پاڵپشتی هێزی جەماوەری بو پارتی کە و ەک حزبی سیاسی پێشەنگ لە نێو گۆڕەپانی سیاسی کوردستاندا ماوەتەوەو ەمێنێتەوە وە
جەماوەری کوردستان بڕوای تەواویان بە پارتی و باررانی هەیە
چۆنکە حزبێکە خاوەن هەڵوێستە نەتەوەییە بەرزەکانە و سازش ناکات هیچ کاتێک لەسەر مەسەلە نەتەوەییە چارەنوسازەکان
بویە هەروا لە خۆڕایی نیە خەڵکی کوردستان دەنگ بە پارتی و بارزانی دەدەن
دەزانن پارتی بارزانی پارێزەری سەرەکی ئەم گەل و نیشتیمانەن و مێژووی سیاسیمان ئەم حەقیقەتەمان پێ دەڵێت
لە کوتایی دا دەڵێم دەنگدان بە حزبێکی ڕەسەن و تێکۆشەرۆ قوڕبانیدەری وەک پارتی دیموکراتی کوردستان کە زامنی پاراستنی خاکی پیروزی کوردستانە پێویستیەکی حاشا هەڵنەگرە
وە
بو ئەوەی هەرێمی کوردستان لە ئارامی و سەقامگیری دا بمێنێتەوە و گەشە سەندن و بەرەو پیشڤەچوون بەردەوام بێت لە هەمان کات دا زەڕورە بو کوردو کوردستان کە پارتی دیموکراتی کوردستان بە پێشەنگ بمێنێتەوە
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.