هەرێمی كوردستان وەڵاتی ئاشتەوایی ئایینە كۆنەكان

نووسینی: وەفا ئەحمەد
وەرگێڕانی: كەمال كوردی

ڕەنگە هەرێمی كوردستان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنیا شوینێك بیت كە كۆنترین و ڕەسەنترین ئوول و ئایینەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لە باوەشی گەرمی خۆیدا هەڵگرتووە.
ئیزیدیەكان و لالش، مەسیحی و كریستانیەكان، كاكەیی و یاسانیەكان و تەنانەت بەهایی وجووەكانیش لە هەرێمی كوردستاندا بە پەسند كردنی یاسایەك كە هەموو ئوول و ئایینانەكان لە ژێر سێبەری یاسای هەرێمی كوردستاندا مافی ئەنجامدانی ڕێوەڕەسمە ئایینی و مەزەبیەكانیان هەیە و مافی ئەوەشان هەیە كە وا بە زمانی خۆیان بخوێنن و مافی ئەوەشیان هەیە كە بیرو باوەر و ئایینەكەیان لە ناسنامەی باری كەسێتی خۆیاندا هەیان بیت و تەنانەت لە ریوڕەسم و بۆنەكانی وەك هاوسەرگیری، كۆچی دوایی و عیبادەت و پاڕانەوە و بۆنە ئایینیەكانیان بە گوێرەی بیرو باوەڕ و ئایینی خۆیان جێبەجێ بەن و لەسەری بڕۆن.
ئەوەی دیار و ئاشكەرایە ئەم تەمەنی پێكەوە ژیانی نەتەوە و ئایینەكان لە هەرێمی كورستان شوێنەوار ناس و پسپووڕانیان گەیاندە ئەم باوەڕەی كە ئەم خاك و وەڵاتە وێستگە و ڕەگ و ڕیشەی ئەم ئوول و ئایینانە بووە و بە تێپەڕبوونی زەمەن سەرەڕای هەموو ئەم گووشار و پاڵە پەستوو و ئەو هێز و دەسەڵاتانەی كە بە مەبەستی فراوانخوازی و داگیركاری خوازیاری لەناوبردن و نەهێلانی ئەم ئوول و ئایینانە بوونە ئەوا دیسانیش هەر ماون و درێژەیان بە بیروباوةری خۆیانداوە.
هەڵبەت هەڵسووكەوت و ڕەفتاری كورد و ڕێزگرتنیان بۆ ئایینە جۆاوجۆرەكان و دان پێدانان بەوەی كە مافی هەبوون و دانپێدانانی ئەم بیروباوەڕانەش پێویستە هەبێت و ڕەچاو بكریت خۆی لە خۆیدا قەڵایەكی پۆڵایینە لە هەمبەر ڕەگەزپەرستی و تووندوتیژی و دەمارگیریەە نەژادی و ئایینی و مەزهەبیەكان.
سیاست و بەرنامە و بناغەكانی دەسەڵات و حكوومەت لە هەرێمی كوردستانیش لەسەر بنەمای ماف دان بە هەبوون و ریگە پیدانی هەموو ئەم ئایین و مەزهەبانە داڕێژراوە كە خۆی لە خۆیدا ڕۆلێكی گەورە و كاریگەرییان لە مانەوەی ئەم ئایینەكۆنەكاندا هەیە ئەویش لە وێستگە سەرەكی و مێژوویەكانیان. شێخان و ئەلقووش، یەكێك لە جوانترین ناوچە سەرنجڕاكێش و سەرەكیەكانە بۆ ئاشتەوایی ئایینی لە هەرێمی كوردستان، كە بە تێكشكانی ئەفسانەی داعش و گەڕانەوەی ئارامی و ئاسایش و پارێزراوەیی بۆ ئەم ناوچانە لە پاڵ سیاستە ئاشتیخوانانەی هەرێمی كوردستان ئومێد و هیوا و ئەگەری مانەوەی ئەم ئوول و ئایینانە لە وەڵات و سەرزەمینە ڕەسەن و كۆنەكەیان زیاترە. كالێكشنیكی ئەم ئوول و ئایینانە كە گەورەیی و مانەوەیەكی مێژوویی كە پەردە لەسەر تەمەن و ڕەسەنایەتی ئەم ناوچە كوردیانە هەڵدەداتەوە.
بە دەست پێكی ساڵی تازە و هاتنی سەر ساڵی نوێی زایینی هیوادارین كە وا خاك و وەڵاتەكەمان، هەرێمی كوردستان بتوانێت و لانك و هێلانە و دایك و شوێنیكی هێمن و پارێزرای ئەم ئایینە كۆنانە بێت بۆ هەموو ئوول و ئایینەكانی و بتوانێت نموونە و سمپڵێكی دیاری ئاشتەوایی و ئازادی گەل و نەتەوە پێشكەش بە جیهان بكات و پێشانی هەموو دونیا بكات.
((وەفا ئەحمەد-دوا ڕۆژی ساڵی 2022))

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.